کەناڵێکی ئەڵمانی پێشکەشکارێک لە کارەکەی دوورخستەوە

هێلین فارس، پێشکەشکار، کە بەهۆی بانگەوازەکەی بۆ بایکۆتکردنی بەرهەمە ئیسرائیلییەکان لە ئەڵمانیا لە کارەکەی دوورخرایەوە، وتی: میدیای ئەڵمانیا هەوڵدەدات هەموو ئەو دەنگانە بێدەنگ بکات کە بەناوی فەڵەستینەوە قسە دەکەن

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمپانیای پەخشی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێشکەشکار هێلین فارس لە کارەکەی دوورخرایەوە بەهۆی بەشداریکردنی لە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنێک کە بۆ بایکۆتکردنی بەرهەمە ئیسرائیلییەکان لە ئەکاونتی دیجیتاڵی خۆیدا بەرهەم هێندراوە.

 

ئاماژەی بەوەکرد هێلین فارس، پێشکەشکارێکە بێلایەنانە مامەڵەی نەکردووە سەبارەت بە پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا، هەرچەندە ڕۆژنامەنووسان، بێگومان دیدێکی سیاسییان هەیە، بەڵام سەربەخۆییان نابێت بەو ڕادەیە هەبێت.

 

هێلین فارس، تەمەنی ٢٩ ساڵە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە و وتی: میدیای ئەڵمانیا هەوڵدەدات هەموو ئەو دەنگانە بێدەنگ بکات کە بەناوی فەلەستینەوە قسە دەکەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویستە زیاتر و بە دەنگێکی بەرزتر قسە بکەین.

 

هێلین فارس، لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا لە دایکبووی دایک و باوکێکی سورییە، کلیپێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و تێیدا داوای بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنێک دەکات کە یارمەتی بایکۆتکردنی بەرهەمە ئیسرائیلییەکان دەدات.