تا ئێستا ٢٥ کەس بەهۆی لافاوەکەی بەرازیلەوە گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی درووستبوونی لافاو لە ناوچە شاخاوییەكانی ڕیۆ دی جانیرۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل ٢٥ كەس گیانیان لەدەستدا، هەر بۆیە دەسەڵاتداران هۆشداری لە ڕوودانی مەترسی دیکە بڵاودەکەنەوە.
ناوەندی هەواڵ
میدیاكانی بەرازیل لە بارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەكانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاویانکردەوە، لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە لافاوێکی بەهێز ناوچەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ٢٥ كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش برینداربوون.
كلاودیۆ كاسترۆ، پارێزگاری پێترۆپۆلیس لە بەرازیل ڕایگەیاندووە، دۆخی ئەو ناوچانەی لافاوەكەی تێدا درووستبووە مەترسیدارە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٢٣٠ كەس لە شاری پترۆپۆلیس بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.