لە مانگێکدا ١٠ ژن لە ئەفغانستان کوژراون

لە ئەنجامی فشار و سنووردارکردنی تاڵیبان، ژمارەی کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان زیادی کردووە، هەروەها ژنانی گەنج ناچار دەکرێن کۆتایی بە ژیانیان بهێنن.

بەهاران لەهیب

 

کابول- لە ئەفغانستان هەموو مانگێک لە بارودۆخێکی نادیاردا دەیان ژن دەکوژرێن و خۆیان دەکوژن، بەهۆی نەبوونی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە و سنووردارکردنی ئەو تاوانانە زیادی کردووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، ئازارەکانی ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە بە کوشتن یان پاڵیان پێدەنێت بۆ خۆکوشتن.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکەمان، ١٠ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، دوو ژنی گەنج لە نێوان ٢٢ی تشرینی دووەم تا ١٦ی کانوونی یەکەم کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

 

لە ٢٢ی تشرینی دووەم، نەقی محەمەد تەکی، داواکاری گشتی حکومەتی پێشوو، و خوشکەکەی لەسەر ڕێگای نێوان کابوڵ و نانگەرهار ژەهراوی بوون و کوژران، و دەوترێت تەرمەکان نیشانەی ئەشکەنجەیان پێوە دیارە.

 

لە ٢٨ی تشرینی دووەم، بیبی مەسعومەی تەمەن ١٤ ساڵ خۆی کوشت بەهۆی ئەوەی ناچارکرابوو هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندامێکی تاڵیبان بکات لە پارێزگای دایکند.

 

لە ٣٠ی تشرینی دووەم، بیبی شکوریە تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە ناوچەی نۆیەمی مەزاری شەریف لە پارێزگای بەلخ کوژرا، و لە هەمان ڕۆژدا تاڵیبان حەسنا ساداتی ڕۆژنامەنووس و ئەکتەری فیلمی سینەمایی لە ماڵەکەی دەرکرد و لە کابوڵ کوژرا.

 

"بیبی کول" لە ٤ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی ئەلمار لە پارێزگای فاریاب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و لە ١٠ی هەمان مانگدا گەنجێک خۆشەویستەکەی خۆی لە پارێزگای هیرات کوشت.

 

لە ١٤ی کانوونی یەکەم، تەرمی دوو ژن لە شاری تاخار دۆزرایەوە و ڕۆژی دواتر ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە پارێزگای تاخار کوژرا و ژنێکیش لەلایەن خەزوورییەوە لە پارێزگای خۆست کوژرا.

 

لە ١٦ی کانوونی یەکەم، بیبی نوریای تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن باوکییەوە لە پارێزگای تاخار کوژرا و ڕۆژی دواتر ژنێک و هاوژینەکەی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە ماڵەکەیان لە پارێزگای بلخ کوژران.