پزیشکێک ڕێنمایی ژنانی دووگیان دەکات ڕۆژانە وەرزش بکەن

گوڵان عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان ئاماژە بەوەدەکات، وەرزشکردنی ڕۆژانە بۆ ژنانی دووگیان گرنگەو دەیپارێزێت لە لەبارچوونی کۆرپەلە.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک گوڵان عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون باسی لە چەند ڕێنماییەک کردووە بۆ ئەو ژنانەی کە پێشتر منداڵیان لەبار چووە.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، لەبارچوونی کۆرپەلە واتە گیان لەدەستدانی کۆرپەلە و زۆربەی کات پێش هەفتەی ٢٠ی دووگیانی ڕوودەدات.

 

 باسی چەند خاڵێکی کردووە کە لەبارچوونی کۆرپەلە کەم دەکەنەوە:

-خواردنی هەمەچەشنە و تەندرووست، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ڕۆژانە وەرزش کردن، چونکە لەشێکی تەندرووست زۆر گرنگە بۆ دووگیانی و پاراستن  لە لە بارچوونی کۆرپەلە.

 

-پێش دووگیانی بە چەند مانگێک فۆلید ئەسید یان مەڵتی ڤیتامین بەکاربهێندێت کە بە شێوەی سەپڵیمێنت هەیە و تایبەتە بە پێش دووگیانی و کاتی دووگیانی.

 

-هەر بارودۆخ و نەخۆشییەک، پێویستە لەگەڵ پزیشک باسی بکرێت چ نەخۆشی ژنانە یاخود نەخۆشییە درێژخایەنەکان یان هەوکردن.

 

-کەم خواردنەوەی کافایین و ئەلکهوڵ، پێویستە بە تەواوی واز لە جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان بهێندرێت.