نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەبوونی ٦٠٠ هەزار فەڵەستینی ڕاگەیاند

بە پێی ئاماری ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لە سەرەتای شەڕەكانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە نزیكەی ٦٠٠ هەزار فەڵەستینی لە ناوخۆی غەززە ئاوارەبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی فریاگوزاریی و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لەبارەی ژمارەی ئاوارەبووانی هاوڵاتییانی فەڵەستین لە غەززە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای شەڕەكانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە نزیكەی ٦٠٠ هەزار فەڵەستینی لە ناوخۆی غەززە ئاوارەبوون، هەروەها لە ١٥٠ دامەزراوەدا نیشتەجێ بوون.

 

ڕاشگەیەندراوە کە پەناگەكان چوار هێندەی توانای خۆیان خەڵكیان وەرگرتووە، بەهۆی قەرەباڵغی ئەو پەناگانە خەڵكێكی زۆریش لەسەر شەقامەكان دەمێننەوە.

 

ئاژانسەکە ئەوەی خستووەتەڕوو بەهۆی كەمی دابینكردنی سووتەمەنییەوە بۆردوومانی توندی ئیسرائیلەوە ناچارە فریاگوزارییەكان لە كەرتی غەززە بوەستێنێت، هەروەها داوای ئاگربەستی مرۆیی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەكەن.