ژینگەپارێزان سەرکەوتن: پڕۆژەی کانە بەردەکان هەڵوەشێندرایەوە

لە گوندی کۆجامەمەتلەر لە ناوچەی فۆچای ئیزمیر، پڕۆژەی کانە بەردی سروشتی کە بە ڕەزامەندی وەزارەتی ژینگە لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی-ÇED دەستیپێکرد، لە ئەنجامی خەباتی پارێزەرانی ژیان هەڵوەشێندرایەوە.

ئیزمیر

 

پڕۆژەی کانی بەردی سروشتی "tuf" کە پلانی بۆ دانرابوو لە گوندی کۆجامەمەتلەر لە ناوچەی فۆچای ئیزمیر دروست بکرێت هەڵوەشێندرایەوە، ئەو پڕۆژەیەی کە لەلایەن وەزارەتی ژینگە و گەشەپێدانی شارستانی و گۆڕانی کەشوهەواوە لە تەممووزی ٢٠٢٢ لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی- ÇED دەستیپێکرد، لەسەر سکاڵای پلاتفۆرمی فۆچا بۆ تاڵانکردنی مێژوو و سروشت هەڵوەشێندرایەوە.

 

داواکرابوو له نزیک مۆنۆمێنتی پەرس و کێڵگەی زەیتوون بکرێەوه

پڕۆژەی کانە بەردییەکە کە دەبوو لە نزیک مۆنۆمێنتی پەرس کێڵگەی زەیتوونی تەمەن دوو هەزارو ٥٠٠ ساڵ بکرێتەوە، پلانی بۆ دانرابوو کە لە ئیشیکلارا دروست بکرێت کە ٨٥٠ مەتر لە گوندی کۆجامەمەتلەر دوورە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە دۆسیەی پێشکەشکردنی پڕۆژەکەدا پێشکەشکراون لەلایەن ڕەفیق ئاکگوڵ بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری کانزا و نەوتی وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان؛ پێشبینی دەکرا ساڵانە ٥٠٢ هەزار تۆن بەردی ڕازێنراو لە هەرێمەکە بەرهەم بهێنرێت و ٤٠%ی پاشماوەکانی بەرهەمهێنان لە هەرێمەکەدا هەڵبگیرێن، ساڵانە ٢٤.٧١ هێکتار کانزای بەرد و ١٨٦هەزار مەتر دووجا بەردی سروشتی لە ناوچەی ÇED دەربهێندرێت.

 

لە پرۆسەی پڕۆژەی ÇED ، بەڕێوەبەرایەتی شاری کشتوکاڵ و دارستان، شارەوانی فۆچا و کارەکانی ئاوی دەوڵەت (DSI) بۆچوونی نەرێنییان دەربڕی، سەرۆکایەتی لیژنەی پاراستنی ژمارە دوو بۆچوونی ئەرێنی هەبوو.

 

لە دژی دوو کانە بەردین لە هەرێمەکە تێکۆشان بەردەوامە

لەو ناوچەیەی کە دار زەیتوونی تێدایە، دارستانی سنەوی سوور هەیە، ڕووبارەکان و سەرچاوەی ئاوی پاک هەن، هەروەها کار لە ناوچەی پڕۆژەکە دەکرێت دوای ئەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان دەستنیشان کراون، داواکارییەک کە لەلایەن لیژنەی بەرگری لە پلاتفۆرمی فۆچا بۆ تاڵانکردنی مێژوو و سروشت ژمارە دوو بڵاوکراوەتەوە داوای چاککردنەوە و پاراستنی پاشماوە مێژووییەکانی ناوچەکە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا، خەباتی ئەندامانی پلاتفۆرمەکە دژی تاڵانکردنی دوو کانە بەرد لە گوندی کۆجامەمەتلەر بەردەوامە.