ژنانی ئێزدی: دڵمان بۆ گەلی ڕۆژئاوا لێدەدات

ژنانی ئێزدی کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و جەختیان لە پەیوەندی خۆیان بۆ گەلی ڕۆژئاوا کردەوە و ئاشکرایان کرد که هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ سەر شەنگالیشە.

نوژین ئێزدی

 

شەنگال-هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دوای ئەوەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند داعش لە دەستی خۆیدا دادگایی دەکات، زیادی کردو لەم ڕۆژانەی دواییدا گوندەکانی ناوچەکە و پێشەنگانی کۆمەڵگەی ڕۆژئاوا بە بەردەوامی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆردومانەکانەوە کراونەتە ئامانج، لە هەموو شوێنێکی کوردستان و دەرەوەی وڵات، کاردانەوە هەیە بەرامبەر ئەو هێرشانە، هەروەها ژنانی ئێزدی دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوان.

 

"بەرخۆدانمان زیاد دەکەین"

ئەمشێ قورقورکی وتی: ئێمە بۆ ماوەی ٩ ساڵە بەرخۆدان دەکەین و لە ماوەی ئەو ٩ ساڵەدا هەمیشە پشتیوانی خەڵکی ڕۆژئاوامان کردووە، بارودۆخەکە نەک تەنها لە ڕۆژئاوا لە هەر چوار بەشی کوردستان وەک یەکە، بیرۆکەی ئێمە، ڕێگای ئازادی بۆ ئێمە هەمان شتە، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و شەنگال پێویستە دەست بخەینە ناودەستی یەک و لە دژی دوژمن بوەستینەوە، با بزانین دوژمنمان هەرگیز ناوەستێت، ئێمە ئەو فەرمانانە لەبیر ناکەین کەلەسەرمان کراوە، دوژمنمان نایەوێت ئێمە پێکەوە بوەستین، بۆیە هێرشەکانی قورستر دەکات، هەروەها بەرخۆدانمان زیاد دەکەین و سیاسەتی دوژمنمان بەتاڵ دەکەینەوە.

 

"ئێمە لەگەڵ ڕۆژئاوا هاوڕێی مان و نەمانین"

سەمیرە سەبری ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی گەلی ڕۆژئاواو شەنگال کرد و وتی: تا ئێستا بەرخۆدانمان کردووە و دوژمنمان نەیتوانیوە بمانخات، لە کاتی فەرمانەکەدا، ڕۆژئاوا لەگەڵمان بوو، هەرگیز ئەمە لەبیر ناکەین، بە هەموو شێوەیەک، ئێمە لەگەڵ ڕۆژئاواداین، ئێمە بووین بە برا و خوشک لەگەڵ ڕۆژئاوا، بووین بە هاوڕێ، بووین بە هاوڕێی مان و نەمان، لەبەر ئەوەیە کە ئێمە لەگەڵ ڕۆژئاواداین، هەرچی بکەوێتە سەر شانمان، ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی، بە بەرخۆدان ڕێگە نادەین دوژمنەکەمان سەرکەوتووبێت.