ژنانی قامیشلۆ: ئێمە کار بۆ ئاشتی دەکەین، بەڵام تورکیا تیرۆر بڵاودەکاتەوە
داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕاستەوخۆ گەلانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، دوایینیان ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە لە عەین عیسا دژی منداڵان و ژنان ئەنجامدرا.
ئەسما محەمەد
قامیشلۆ- ژنانی شاری قامیشلۆ، هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیایان بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد و داوایان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆتایی بەو هێرش و پێشێلکارییە شەڕانگێزانە بهێنن، کە دژی منداڵان و ژنان و خەڵک ئەنجام دەدرێن .
دوێنێ ٩ی کانونی یەکەم، شاری مەنبج و عەین عیسا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شایەتحاڵی هێرشێک بوون کە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە داگیرکاری تورکیاوە ئەنجامدرا، بووە هۆی کۆمەڵکوژییەکی ترسناک دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنان و لە گوندی مستەریحە، سەر بە شاری عەین عیسا شاری مەنبج و گوندەکانی دیکەش.
"ئەوە یەکەم کۆمەڵکوژی نییە"
سامیا خەلیل لە شاری قامیشلۆ ڕایگەیاند، “ئێمە ئیدانەی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانە دەکەین کە داگیرکەری تورکیا دژی خەڵکی مەدەنی لە شاری عەین عیسا ئەنجامیاندا، کە ١٢ هاوڵاتی مەدەنی لە نێویاندا منداڵ و ژن گیانیان لەدەستدا، داواش لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەشداری لە کۆتاییهێنان بەم پێشێلکاریانە بکەن، ئەمە یەکەمجار نییە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەکات کۆمەڵکوژی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات، هیوادارین بە زووترین کات کۆتایی بەو دۆخەی ئێستا بهێنرێت.
"خوێنی خەڵک دەڕژێت، تورکیاش بەرپرسیارە"
ڕەفعەت عوسمان ئیدانەی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژیانەی کرد کە ئەنجام دەدرێن و وتی: ئێمە وەک پێکهاتەیەکی کوردی و عەرەبی و سریانی پێکەوە لەژێر سایەی خۆبەڕێوەبەری دەژین و سوودمەندین لە ئارامی و پێکەوە ژیانی ناو خۆبەڕێوەبەری، داوای کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییانە دەکەین کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێن. داگیرکاری ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری نێوان خەڵکی مەدەنی و چاندنی ترس و ململانێیە لە نێوان خەڵک لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا، ئێمە داوای وەستاندنی هێرشەکان دەکەین.