لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیا، ٣ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون
لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندی شەعەلێی سەر بە شەهبا، سێ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی شەعلێ، عەین دەقنێ، بێلونیە، مینیخ، نەرەبیێ، تیل عەنەب، ئوم عوبێدی سەر بەشەهبا و گوندی شەوارقەی سەر بە شارۆچکەی شێرای بۆردوومان کرد.
لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکیادا، لە گوندی شەعلێی سەر بە شەهبا، محەمەد مستەفا-٥٠ ساڵ، ئەمینە بیلەج-٤٥ ساڵ و ڕوسەلین مستەفا-١٦ ساڵ، کە ئەندامی یەک خێزانن بریندار بوون و زیانی ماددی لە گوندەکانی تریشدا کەوتووە.
هەروەها دەوڵەتی تورکیا لە گوندەکانی سۆخانەک لە شارۆچکەی شێراوا تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی کرد.