زیادبوونی شێرپەنجەی مەمک هەڕەشە لە ژیانی ژنان دەکات

زیادبوونی شێرپەنجەی مەمک هەڕەشە لە ژیانی ژنان دەکات و پزیشکانی تونس داوایان لە ژنان کردووە بە هۆشیارییەوە دژی ئەو شێرپەنجەیە هەڵسوکەوت بکەن.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لەو جۆرە نەخۆشییانەی کە ژنان تووشی دەبن، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، سێ هەزارو ٨٨٤ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە، ئەگەر ڕێگریکردن و چاودێریکردنی نەخۆشییەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ئەنجام نەدرێن، ئەگەری زیادبوونی دەگاتە ٥ هەزارو ٩٣٩ حاڵەت. ئەگەر بەو شێوەیە بێت، لە ساڵی ٢٠٣٠دا ٧٣%ی ژنان تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.

 

خواردن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان

مریەم کشک، پسپۆڕی خۆراک باس لەو هۆکارانە دەکات کە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک لەناو ژناندا زیاد دەکات، هۆکاری سەرەکیش خۆراکی خراپە، وتیشی: خۆراک لە حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمکدا پێویستە، چونکە کاریگەرییەکی گەورەی هەیە، وەک ئەو خۆراکانەی کە بە نزیکەیی لە دەرەوەی وڵات ئامادە دەکرێن لەگەڵ شتی نەناسراو و خۆراکی ئامادەکراو. ئەو ماددانەی بۆ گەورەکردنی مریشک لە کێڵگەکاندا بەکاردێت مەترسیدارن بۆ تەندروستی زۆرێک لە خەڵک و دەبنە هۆی شێرپەنجەی مەمک.

 

چالاکیی هۆشیاریی ڕێکبخرێت

پزیشک شاراز باجی ڕایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک، ژنان پێویستیان بە هۆشیاری و هەستیارییەکی زۆر هەیە کە پێویستە شێوازی خواردنی تەندروست جێبەجێ بکەن و وتی: چەندین هەڵمەتمان بۆ ژنان لە شوێنە جیاوازەکان ڕێکخستووە، هەڵمەتی هۆشیاری و هەستیاری دەربارەی پێویستی شێوازی خواردنی گونجاو، هەروەها پۆستەر و برۆشەر بڵاوکرایەوە لەسەر چۆنیەتی ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکە و پێویستی جێبەجێکردنی بنەماکانی تەندروستی. 

 

"پشکنین چارەسەرە"

پزیشک فەوزیە جەنە وتی: شارەزایانی ژن لە دیوانە کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە بەتایبەتی لە مانگی تشرینی یەکەمدا بۆ گەیشتن بە زۆرترین ژمارەی ژنان، لە بەردەوامبوونی هەڵمەتی هۆشیاری و هەستیاریدا، جەخت لەسەر پشکنینی مەمک دەکرێتەوە و ڕوونکردنەوە دەدرێت بۆ ئەوەی ژنان بکەنە ئامانج چۆن ئەو کارە بکەن و لە قۆناغی یەکەمدا دیاریی بکەن، خۆپاراستن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە چاکبوونەوەی ئەم نەخۆشییە و ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون کەم دەکاتەوە، ئەگەر نەخۆشییەکە بەخێرایی دەستنیشان بکرێت بەوەی کە مانگانە جارێک پشکنین و مامۆگرافی بکرێت بۆ ئەو ژنانەی تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵەوەیە.

 

"پێویستە ژنان هۆشیار بن"

مەلەک بن عەرفە، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی تونسی بۆ نەخۆشەکانی شێرپەنجە ڕایگەیاند، شێرپەنجەی مەمک گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و وتی: پێویستە ژنان خۆیان پشکنین بکەن و پشکنینی سەرەتایی ئەنجام بدەن، چونکە نەخۆشییەکی بێدەنگە و بڵاو دەبێتەوە بەڵام بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵەی گشتی تونس بۆ نەخۆشەکانی شێرپەنجە هەموو خزمەتگوزارییەک پێشکەش بە نەخۆشەکان دەکات و کار دەکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانیان.