گۆڤاری ژنۆلۆژی: تێکۆشانی ناگیهان ئاکارسەل لە هەموو جیهاندایە

گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ساڵیادی تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەل لە بەیاننامەیەکی نووسراودا وتی: ساڵێکە دەنگی "ژن، ژیان، ئازادی" کە ناگیهان سات بە سات خەباتی بۆ دەکرد، لە هەموو شەقامەکانی جیهاندا دەنگی دایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ساڵیادی تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەلایەن میتی دەوڵەتی تورکیاوە لە سلێمانی تیرۆر کرا، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و لە بە ناونیشانی "یادی هاوڕێ ناگیهان بە خۆشەویستی و بیرکردنێکی بێ کۆتاییەوە دەکەینەوە"، ئاماژە بەوە کراوە کە جێبەجێکردنی یۆتۆپیاکانی ناگیهان گەورەترین ئامانجیان دەبێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی گۆڤاری ژنۆلۆژیدا هاتووە:

ناگیهان لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی کوژرا، لە کۆڵانەکانی سلێمانی، کە لەوێ بۆ ناسنامەی ژنێکی ئازاد، بۆ پەرتووکخانەی ژنان خەباتی دەکرد، کرایە ئامانج، لە خەباتی دژ بە توندوتیژی دەوڵەتی نێر، کە هەموو ژیانی خۆی بۆ تەرخان کرد، دیسان بووە ئامانجی پیاوان و دەوڵەت.

 

ساڵێک بەسەر کوشتنیدا تێدەپەڕێت تەقەکەرەکان و پلاندانەرانی ئەم کوشتنە پێیان وابوو کە بە کوشتنی ناگیهان زیان بە خەباتی دەگەیەنن، بەڵام ئەمساڵ، دەنگی "ژن، ژیان، ئازادی" کە ناگیهان سات بە سات خەباتی بۆ دەکرد، لە هەموو شەقامەکانی جیهاندا دەنگی دایەوە، ئەو دەنگەی کە ئەو هەستەمان پێدەدات کە ئێمە بەتەنها نین...

 

بیندرا ئەوەی ئامانجی کوشتنەکە بوو  بەدینەهات و دەبێت بزانن کە ڕوو نادات، تێکۆشانی ڕاستی ناگیهان، وەک تێکۆشانی هەموو ئەو ژنانەی پێش ئەو کوژران، میراتێکە بۆ ئێمە، لە ئەستۆماندایەو هۆکاری تێکۆشانمانە، فراوانکردنی تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان و بنیادنانی ژیانێکی ئازاد و یەکسان و جێبەجێکردنی یۆتۆپیای ناگیهان گەورەترین ئامانجمان دەبێت، لە یەکەمین ساڵیادی کوشتنیدا، ناگیهان بە خۆشەویستی و بیرکردنێکی بێکۆتایی یاد دەکرێتەوە و بەڵێنی ئەوە دەدەین کە خەباتی ئەو بە سەرکەوتن ئەنجام بدەین.