گازی ژەهراوی ملیۆنان کەس دەخاتە مەترسییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ژەهراوییانەی لەکاتی هەڵکردنی گازدا بڵاوکراونەتەوە زیاتر لە ملۆنان کەس دەخەنە مەترسییەوە لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە ئاژانسی بی بی سی ئەنجامیداوە ئاماژە بەوەکراوە، پیسبوونی ژینگە سەدان کیلۆمەتر بڵاودەبێتەوە و جۆری هەوا لە هەموو ناوچەکەدا خراپتر دەکات، گڕگرتن "سوتاندنی پاشەڕۆی گاز لەکاتی هەڵکەندنی نەوتدا" لە سەرانسەری کەنداو ڕوودەدات.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، پیسبوونی بیرەکان لە عێراق و ئێران و کوێت وەک بەشێک لە توێژینەوەکە شیکردنەوەیان بۆ کراوە، کۆمپانیاکانی نەوت لەوانە BP و Shell، کە تێیدا گڕگرتن ڕوویداوە وتوویانە: کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی کردارەکان.

 

دەیڤد بۆید، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژینگە وتی: ئەنجامەکانی بی بی سی زۆر جێی نیگەرانییە، کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مافی مرۆڤی ملیۆنان کەس پێشێل دەکەن بەوەی شکستیان هێناوە لە چارەسەرکردنی پیسبوونی هەوا بەهۆی سووتەمەنی بەردینەکانەوە.

 

سەرەڕای ئازارە گەورەکانی مرۆڤ، نەوتی گەورە و پێترۆستاتەکان وەک هەمیشە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بە بێ سزای تەواو بەرپرسیارێتی.

 

پیسبوونی هەوای ژەهراوی شاراوەی زەبەلاحەکانی نەوت سەدان کیلۆمەتر بڵاودەبێتەوە و تەندروستی ملیۆنان کەس دەخاتە مەترسییەوە لە دوبەی، ئەبوزەبی، کوەیت، ئێران، عێراق.

 

هەروەها گڕگرتنی جیهانی سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ گەرمبوونی هەسارەکان CO2 و میسان.

 

دوو دەیە لەمەوبەر، کۆمپانیای نەوتی نەتەوەیی ئیمارات ئەدنۆک کە لەلایەن سەرۆکی لوتکەی کەشوهەوای COP28 سوڵتان جەبەر بەڕێوە دەبرێت، بەڵێنی دا کۆتایی بهێنێت بەو کردارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە، بەڵام هەڵسەنگاندنی وێنە سەتەلایتەکان نیشانی دەدات کە ڕۆژانە لە شوێنەکانی دەرەوەی وڵات ڕوودەدات، هەروەها پێوانەکردنی پیسبوونی هەوا لە گڕەکانی سەر زەوی زەحمەتە و زانیاری فەرمی کەم هەیە.

 

زیانی بۆ هەناسەی مندالان هەیە

هەر کاتێک گازەکە هەڵدەگیرسێت، ڕێژەیەکی دیاریکراوی پیسبوون روودەدات، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو منداڵانەی کە بەرکەوتنیان هەیە بە بەرزبوونەوەی ئاستی PM2.5 ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی هەناسەدانی بەردەوام زیاترە لەو منداڵانەی کە بەرکەوتنیان نییە.

 

نەخۆشی هەناسەدان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە ناوچەکەدا، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی کۆکەو هەناسە توندی لە ئیمارات لە بەرزترینە لە جیهاندا.

 

پیسبوونی ژینگە لە عێراق

ئاماژە بەوەکراوە، بەشێک لەو پیسبوونانەی کە مرۆڤ دروستی کردووە لە ئاگرکەوتنەوەوە دێت کە ١٤٠ کیلۆمەتر لە عێراقەوە دوورە.

 

عێراق دووەم بەرزترین قەبارەی گازی هەیە لە جیهاندا، بەپێی داتاکانی بانکی جیهانی، دوای ئەوەی ڕوسیا ساڵانە نزیکەی ١٨ ملیار مەتر سێجا گاز دەسووتێنێت، ئەمەش لەوانەیە ساڵانە کارەبا بداتە نزیکەی ٢٠ ملیۆن ماڵی ئەوروپی، گەورەترین سەرچاوەی گڕگرتن لە جیهاندا کێڵگەیەکی زەبەلاحی نەوتی عێراقە بە ناوی ڕومایلا کە لەلایەن BP و Petrochina بەڕێوە دەبرێت، دەکەوێتە باشووری عێراق، تەنها زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر لە سنووری کوێتەوە دوورە.

 

لە گوندەکانی نزیک لە ئاگرکەوتنەوەکانی عێراق، ئاستی PM2.5 زۆر بەرز بوو، گەیشتە لوتکەی ١٠٠ مایکرۆگرام بۆ هەر مەترێکی سێجا.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشنیاری سەلامەتی کردووە کە ٥ مایکرۆگرامە بۆ هەر مەترێکی سێجا. تەنانەت لە دووری ۱۰۰ کیلۆمەتر لە شاری کوێت، هێشتا ئاستی ٥ بۆ ١٠ مایکرۆگرام لە هەر مەترێکی سێجادا گەیشتووە.

 

هەوای پیس لە بەشێک لە کەنداو زۆرجار لۆمە دەکرێت لەسەر زریانی خۆڵی ئاسایی ناوچەکە، بەڵام پزیشک باراک ئەلهاد، توێژەر لە قوتابخانەی تەندروستی گشتی هارڤارد بۆی دەرکەوت کە مەرج نییە ئەوە بارودۆخەکە بێت.

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤٢%ی پیسبوونی ژینگە لەو سەرچاوانەوە دێن کە وێستگەکانی کارەبا لەخۆدەگرن و پیشەسازی نەوت دەگرێتەوە و هەموو ئەو پیشەسازییانە دەگرێتەوە کە لە کوێت و دەرەوەی کوێتن، هەروەها بەشیکی پیسبوونەکەش بەهۆی ئاستێکی بەرزی هاتوچۆوە دێت لە وڵاتەکەدا، ئەمە پیسبوونی هەوای دروستکراوی مرۆڤە کە دەتوانن ڕێکخستنی بۆ بکەن، دەتوانین کەمی بکەنەوە، لە ڕاستیدا دەتوانن لەناوی ببەن.

 

مەترسی لەسەر ژیان هەیە

پزیشکان وتوویانە: تەنۆلکەکانی PM2.5 دەچنە ناو خوێنی ئەو کەسانەی کە هەناسە دەدەن و پاشان دەتوانن بە خێرایی بچنە ناو ئەندامەکانیانەوە، وەک گورچیلەکان، مێشک، دڵ، لە هەموو شوێنێک ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەیەکی توند. لە هەندێک کاتدا، لەوانەیە زۆر مەترسیدار بێت بۆ ژیان.