ژنانی شەنگال: دەبینە دەنگی گەلی ڕۆژئاوا
ژنانی ئێزدی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی سەر حەلەب و شەهبا و ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕایانگەیاند، تا کۆتایی لەگەڵ گەلی ڕۆژئاوا دەبن و لە هەموو شوێنێک دەنگی ئەوان دەبن.
جیلان ڕۆژ
شەهبا- هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، هەموو ڕۆژێک کە وێنەی دڕندانەی چەتەکان لە تۆڕە کۆمەڵەیەتییەکان دەردەکەون، گەل وێنەی ١٠ سال لەمەوبەریان بەبیردێتەوە.
ناڕازیبوون لە دەستدرێژی و دڕندەیی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان تا دێت زیاتر دەبێت، ژنانی ئێزدی سەبارەت بە هێرشەکانی چەتەکانی تورکیا بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کردو ڕایانگەیاند، تا کۆتایی پشتیوانی گەلی ڕۆژئاوا دەکەن و بە هێزی خۆیان بەرامبەر جۆرە هێرشێک بەرخۆدان دەکەن.
"جیهان دیسان کەڕ و کوێرە بەرامبەر هێرشەکان"
عەدول شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سنونێ ڕایگەیاند، جیهان کەڕ و کوێرە لە بەرامبەر هێرشی چەتەکان بۆ سەر حەلەب، شەهبا و ناوچەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریاو وتی: خەڵکی حەلەب و شەهبا پێشتر بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە ئاوارە بوون، هێرش بۆ سەر گەلی ڕۆژئاوا، هێرشکردنە سەر گەلی سەنگال، ئەگەر ڕۆژئاوا نەبێت، شەنگال نییە، تا کۆتایی پشتگیریان دەکەین و هەرچی لە تواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین، تا هێرشەکان بۆ سەر گەلی ڕۆژئاوا نەوەستن و ئازاد نەبن، ئێمە هەمیشە لەسەر پێی خۆمان دەبین.
عەدول شەمۆ تاڵانکردنی سروشتی عەفرین لەلایەن چەتەکانەوە بەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا، چەتەکان تەنها هێرش ناکەنە سەر مرۆڤەکان، هێرش دەکەنە سەر بەرد و دارەکانیش، خاکی ئێمە شەرەفی ئێمەیە، خاکی ئێمە شەرەفمانە، ئێمە واز لە خاکی خۆمان یان ڕۆژئاوا ناهێنین، تا مرۆڤێک لە ڕۆژئاوا هەبێت، هەڵدەستێت، بۆ ئەمە هەزاران شەهیدمان بەخشی، هەموو گەلی ڕۆژئاوا سەرکەوتوو دەبێت، تا یەکێک لە ئێمە هەبێت پشتگیری ڕۆژئاوا دەکەین.
"دەبین بە دەنگی گەلی ڕۆژئاوا"
وەڵات جانۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سنونێ وتی: با گەلی ڕۆژئاوا بزانن کە تا کۆتایی لەگەڵیانداین، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین، ئێمە دەبینە دەنگی ئەوان و دەیگەیەنینە جیهان، لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ فەرمانەکەمان پێگەیشت، لەو کاتەدا ئێمە پەروەردەو ڕێکخراو نەبووین. بەڵام ئێستا ئێمە ڕێکخراوێکمان هەیە و وەک ژنانی ئێزدی بە هێزی خۆمان بەرەنگاری هەر هێرش و لەشکرکێشییەک دەبینەوە.
"هەرچی داوامان لێبکرێت بۆ گەلی ڕۆژئاوا دەیکەین"
شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" وتی: سەرەتا ئەو کەسانە بەبیردێنینەوە کە دژی چەتەکان شەڕیان کرد و شەهید بوون و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین، ئەمڕۆ داعش ناوێکی تری گرتووەته بەرو له ژێر ئەمناوەدا هێرش دەکاتە سەر گەلی ستەملێکراو، بەداخەوە چەند ڕۆژێکە چەتەکان هێرش دەکەنە سەر گەلی ڕۆژئاواو دەیانکوژن، ڕەوشت یان مرۆڤایەتی چییە لەبەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژی و دڕندەییەی چەتەکاندا؟ ئەمڕۆ ئێمە پارێزەری گەلی ڕۆژئاواین، دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان لە دژی ئەم دڕندەییە چی دەکەن؟ تا کۆتایی پشتیوانیان دەکەین، ئەو بارگرانییەی کە دەکەوێتە سەرمان هەڵیدەگرین، لە هەموو لایەکەوە یارمەتی ڕۆژئاوا دەدەین، هەرچی داوامان لێبکرێت بۆ گەلی ڕۆژئاوا دەیکەین.