یەکێتی ئەوروپا وەڵامی دۆسیەی تاژێی دایەوە بۆ دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە فەرمانەکە

پێش ساڵیادی فەرمانی ٧٤ تاژێ نامەیەکی بۆ زۆر شوێن نارد بۆ لێپێچینەوە لە پەدەکە و هەموو بەرپرسانی ئەو فەرمانە، یەکێتی ئەوروپا وەڵامی تاژێی دایەوە و ڕایگەیاند کە ئەو بەڵگەنامە و بۆچوونانەی لە فایلەکەدا خراوەتەڕوو هەڵدەسەنگێندرێن.

شەنگال

 

لە چوارچێوەی یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی دۆسیەیەکی لەدژی پەدەکە و بەرپرسانی فەرمانی ٧٤ لەسەر پێکهاتەی ئێزدی ڕێکخستووە بۆ ئەو وڵاتانەی دانیان بە جینۆسایددا ناوە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، سەرۆکی عێراقی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، نامەیەکیان ناردووە کە هۆکاری ناردنی فایلەکە ڕوون دەکاتەوە، یەکێتی ئەوروپا وەڵامی نامەکەی تاژێی دایەوە لە بەرامبەردا ڕاگەیەندرا کە کاتێک شاندی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق D-IQ دامەزرا، دەستبەجێ نامە و فایلەکانیان دەنێرن بۆ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو بۆ هەڵسەنگاندن.

 

وردەکاری نامەکە بەم شێوەیەیە:

"ژن و پیاوی ئازیز"

 

سوپاس بۆ نامەکە و هاوبەشکردنی ڕاپۆرتی ورد لەسەر ڕووداوە دڵتەزێنەکان کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دژی کۆمەڵگەی ئێزدی ڕوویاندا.

 

یەکێتیی ئەورووپا بە توندی ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کرد کە داعش ئەنجامی داوە، یەکێتی ئەوروپا وەک لایەنگرێکی درێژخایەنی ماف و پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی، هەمیشە هەوڵی پاراستنی مافەکانی کۆمەڵگەی ئێزدیی داوە، هەروەها سەرکردایەتی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ هاندانی لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو دڕندەییانەی داعش ئەنجامی دەدات.

 

ئەو زانیاری و بۆچوونانەی کە پێشکەشتان کردووە زۆر بەنرخن، کاتێک شاندی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە عێراق D-IQ  دامەزرا، دەستبەجێ نامەکەتان دەنێرین بۆ هەڵسەنگاندن.