لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا زیانی بە نزیکەی ٧٥٠ هەزار کەس گەیاندووە

لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا زیانێکی بەرچاوی بە نزیکەی ٧٥٠ هەزار کەس گەیاند و ٢٣٤ هەزار کەسی دیکەش ئاوارەبوون، کینیا زۆرترین پشکی زیان و گیان لەدەستدانی بەرکەوتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دیاردەی کەشوهەوا بووە هۆی دروستبوونی لافاو و بارانی بەخوڕ کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی زیانی مرۆیی، ماددی و لەناوچوونی ژێرخان و زەوییە کشتوکاڵییەکان، ئەمەش قەیرانی مرۆیی زیاتر کرد کە دانیشتوانی ئەو ناوچانە تووشی بوون.

 

بەپێی ئەوەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە نووسینگەی هەماهەنگی گەلان بڵاوکراوەتەوە، لافاوەکەی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا نزیکەی ٧٥٠ هەزار کەسی گرتەوە و ٢٣٤ هەزار کەسی دیکەش ئاوارە بوون و زیاتر لە ٢٣٦ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، لە وڵاتی کینیا زیانەکان زۆر بووە دوای ئەوەی زیاتر لە ٢٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی لە کینیا ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ٢٨٥ هەزار کەس لە سەرانسەری وڵاتدا زیانیان بەرکەوتووە، لە هەمان کاتدا فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی پشتڕاستیکردەوە کە پشتگیری لە وەڵامی حکومەت دەکات لە کینیا، ئاماژەی بەوەشکرد، یارمەتی زیاتر لە ١٢٦ هەزار کەسی داوە بۆ دابینکردنی ئاوی پاک، جگە لە دابەشکردنی خۆراک و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و شوێنی نیشتەجێبوونی سەلامەت بۆ زیاتر لە ٢٦ هەزار کەس.

 

لە سۆماڵیش باران بارینی بەخوڕ و لافاو زیانی زیاتر بە ١٦٠ هەزار کەس گەیاندووە، ئەمە جگە لە ئاوارەبوون و نیشتەجێکردنی زیاتر لە ٣٧ هەزار کەس، لەکاتێکدا سەرەتای مانگی نیسانی ڕابردوو حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ویلایەتی هارێ شابێل و جوبالاند زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی لافاوەکەی سۆماڵ و فەرمانگەی کاروباری مرۆیی هۆشداری داوە لەوەی کە لافاوەکە کاریگەری لەسەر نزیکەی ٧٧٠ هەزار کەس لە سۆماڵ دروست کردووە، ئەمەش پەتای بەردەوامی کۆلێرای زیاتر کردووە.

 

لافاوەکە نزیکەی ١٨٠ هەزار کەسی گرتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووەوە ئاستی ئاوی دەریاچەی تانگانیکا بەرزبووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی زیانگەیاندن بە کەرتی کشتوکاڵ، بەو پێیەی نزیکەی ٤٠ هەزار هێکتار واتە ٪١٠ی ڕووبەری چێنراو زیانی بەرکەوتووە.