نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ئاوارەبوونی خەڵکی سودان هۆشداری دا

بەهۆی ئەو قەرانی خۆراکەی سودان ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ئەو وڵاتە بە "کارەساتبار" پێناسە دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتیکردەوە کە تا ئێستاش هەزاران سودانی سنووری وڵاتەکە بەجێدەهێڵن، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ساڵێک بەسەر شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا تێپەڕیوە.

 

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێکخراوی UNHCR چەندین هۆشداری سەبارەت بەو بارودۆخەی کە ئاوارەکانی وڵات دۆخی ناوچەکە دەدات، چونکە بەدەست کەمی پێداویستی خۆراک و یارمەتی پزیشکی و تەنانەت ئاوی پاکی خواردنەوەشەوە دەناڵێنن.

 

هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کە ئەو قەیرانە خۆراکییەی کە سودان پێیدا تێدەپەڕێت، ڕەنگە گەورەترین قەیران بێت و بگاتە دۆخێکی کارەساتبار.

 

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ شەڕ لە سودان لە نێوان سوپا بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان دەگەڵۆ سەریهەڵداوە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران سودانی و ئاوارەبوونی نزیکەی هەشت ملیۆن کەسی تر.