"بەرخۆدانمان لە شەهبا مسۆگەری گەڕانەوەیە بۆ عەفرین"

ژنانی عەفرین کە بەهۆی هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە بەرەو شەهبا کۆچیان کردووە، وتیان: بەرخۆدانمان لە شەهبا مسۆگەری گەڕانەوەی عەفرینە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ هەرێمی عەفرین و ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی لە ساڵی ٢٠١٩ بە هاوکاری گروپە چەکدارەکان داگیرکرد، هەوڵیاندا سنوور لەناو ناوچە داگیرکراوەکان و ناوچەکانی دیکە دروست بکەن بۆ دروستکردنی دابەشبوون، لەم دواییانەدا دەوڵەتی تورکیا لە سەرێکانی و گرێ سپی جەرابلوس و باب چەند چاڵێکی دروستکردووە، لە ئەنجامدانی ئەو کارەدا، دەیەوێت دابەشبوونێک لەناو خاکی سووریادا بونیاد بنێت، هەروەها ناوچە داگیرکراوەکان بکاتە خاکی خۆی، ژنانی عەفرین کە کۆچیان کردووە بۆ شەهبا، ناڕەزایی خۆیان لە داخستنی سنوورەکان دەربڕی.

 

"سنورەکان ئێمە لە عەفرین دانابڕن"

ئەلماز حسۆ ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەرێمەکانی سووریا دابەش بکات و وتی: ٦ ساڵە کۆچمان کردووەو لە ناوچەکانی شەهبا بەرخۆدان دەکەین، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان و ئیرادەمان بشکێنێت، لەم دواییانەدا ئەردۆغان و چەتەکانی هەوڵدەدەن سنوورەکانی ناو خاکی سووریا دابخەن. ئامانجیان دابەشکردنی سووریا و جیاکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانە لە ناوچەکانی دیکە، بە داخستنی سنوورەکان و دیوارەکان هەرگیز عەفرین بەجێناهێڵین، ئێمە کوردین و بە خاکەکەمانەوە گرێ دراوین، شارەکانمان بەجێناهێڵین بۆ تورکەکان و چەتەکانیان، عەفرین هەرگیز نابێتە عەفرینی ئەردۆغان.

 

"ئازادکردنی عەفرین بە بەرخۆدان دەکرێت"

زەینەب خەلیل باسی لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک کردو وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە پلاندایە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد، بە داخستنی دیوارەکانی نێوان ناوچە داگیرکراوەکان و ناوچەکانی دیکە، هەوڵدەدات شارەکانی سووریا بکاتە شاری خۆیان بۆ ئەوەی گەلی ناوچەکە بە تایبەتی گەلی کورد لەناوبچن، بە توندی ئیدانەی دیوارەکانی شەرمەزاری دەکەین، ئازادکردنی عەفرین بە بەرخۆدانی گەلەکەی مسۆگەر دەبێت، بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆمان لە دژی سنوورەکانی ئەردۆغان بەرز دەکەینەوە، هەروەها پێویستە حکومەتی شام هەڵوێستی خۆی لە دژی داخستنی سنوورەکان بگرێتەبەر، چونکە خاکەکەی دابەشکراوە.

 

"بەرخۆدان سەرکەوتوو دەبێت"

شیرین ئەحمەد ئیدانەی دیوارەکانی شەرمەزاری کرد و وتی: دژی داخستنی سنوورەکانین کە خاکی سووریا دابەش دەکەن، ئەردۆغان و چەتەکانی مافی ئەوەیان نییە سنوورەکانیان لە خاکی ئێمەدا بونیاد بنێن، با ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕۆڵێک بگێڕن دژی ئەم سنوورانە، خاوەنی عەفرینین و عەفرین هەمیشە بۆ ئێمە دەبێت، دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکەرە و خاکەکەمانی داگیرکردووە، هێشتا دەیەوێت لە هەرێمەکانمان دامانببڕێت، بەڵام خەونەکانی ئەردۆغان هەرگیز بەدی نایەت، ڕۆژێک دێت و بێگومان بەرخۆدامان سەردەکەوێت و بە شانازییەوە دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین.