لە شارەدێی تەقتەق ژنێکی گەنج بە سەختی بریندار کرا
ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ، کارمەندی تەندروستی، لە لایەن باوکیەوە تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ناوەندی هەواڵ
كاتژمێر ١٠ـی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، ژنێکی گەنج لەلایەن باوكییەوە دەستڕێژی گولەی لێكرا و بە سەختی بریندار بوو.
هەرێم دڵشاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێی تەقتەق ڕایگەیاند، ژنێكی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن باوكییەوە دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستی پێ كردووە.
ڕاشیگەیاند، ڕووداوەکە لە ناو بازاڕی تەقتەق بووە و باوكێك تەقەی لە كچەكەی خۆی كردووە و سێ فیشەكی بەركەوتووە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی كەركووك كراوە.
وتیشی: كچەكە ناوی "س. م. س" و فەرمانبەری تەندروستی كەركوكە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، تا ئێستاش هۆكاری تەقەكردنەكە نەزانراوە.