"بۆ ژنانی ئێران پێویستە بەشداری بزووتنەوەکە بکەن"

داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان لە میسر کاردانەوەیان بەرامبەر کوشتنی ئارمیتا گراوندی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن "پۆلیسی ڕەوشتی" ئێران دەربڕی و داوایان کرد لە دژی دەسەڵاتی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ژنانی ئێران هەنگاو بنێن.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- ئارمیتا گراوندی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتیی ئێرانەوە  لە میترۆی تارانی پایتەختی ئێران ئەشکەنجە درا، دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و ژنانی میسر باس لەو فشارانەی ڕژێمی ئێران دەکەن کە گیانی ژنان دەخاتە مەترسییەوە.

 

"پشتیوانی لە ژنانی ئێران کەمە"

جەواهیر تاهیر، پارێزەری دامەزراوەی کێشەکانی ژنانی میسر و سەرۆکی بەرنامەی گەیشتن بە دادپەروەری ڕایگەیاند توندوتیژی دژ بە ژنان لەسەر ئاستی نیشتمانی زیادی کردووە، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هەمیشە پێشێلی مافەکانی ژنان تێیدا دەکرێت، وتیشی: توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێراندا لە زیادبووندایە بە تایبەتی ئەو ژنانەی "حیجابی زۆرەمڵی" لەسەریان دەسەپێندرێت، کێشەی حیجاب لە کولتووری کۆمەڵایەتییەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئازادی ژنان دەچەوسێنێتەوە و ڕەتی دەکاتەوە، بەردەوامبوونی توندوتیژی و فشارەکان لەسەر ژنان بەو مانایە دێت کە پشتیوانی وڵاتانی جیهان بۆ ژنانی ئێران کەمە.

 

"کەمپەینی ژنان دەنگی دایەوە"

جەواهیر تاهیر جەختی لەوە کردەوە پێویستە بەپەلە فشار بخرێتە سەر ئەوانەی وڵاتەکە بەڕێوە دەبەن بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنانی ئێران و وتی: هەڵمەتی فێمێنیستە عەرەبی و ئێرانییەکان، بەتایبەتی دژی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە میسرو ئێران ئەنجامی هەبوو دەنگی دایەوە، پێویستە ئەم هەڵمەتە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و سیستماتیک دووبارە بکرێتەوە.

 

"پێویستە بزووتنەوەی گەل بەردەوام بێت"

نەسمە ئەلخەتیب، پارێزەر و دامەزرێنەری دەستپێشخەری پشتیوانی یاسایی ژنانی سەنەد ئاماژەی بەوەکرد، لە میسر هەوڵ دەدرێت بۆ ڕێگرتن لە کوشتنی ژنان، بەڵام بارودۆخی ئێران جیاوازە، لە ئێران، کردەوەکە پۆلیس و دەسەڵاتی دەوڵەتە، لە ئێران توندوتیژی و فشار لەسەر ژنان بەردەوامە پێویستە بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆن هەبێت بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری و گۆڕینی ڕاستی ژنان، پێویستە ڕێوشوێنی گرنگ بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ژنان و دڵنیابوون لە ئازادی و ژیانێکی پارێزراو، وتیشی: لە حاڵەتی بەردەوامبوونی بزووتنەوەی گەلدا، تاوانەکە دەتوانێت کەیسەکە و دادپەروەری بگۆڕێت، وەک ژنان و ژنانی میسر لە سەرانسەری جیهاندا پێویستە کار بکەین بۆ دڵنیابوون لە ڕاستییەکی باشتر بۆ ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێویستە مافەکانی خۆمان بەدەست بهێنین.

 

"فشار توڕەییمان زیاد دەکات"

هاجەر کەمال، پارێزەری مافی ژنان و ڕۆژنامەنووس، ئاماژەی بەوەکرد فشارەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر ژنان توڕەیی ئەوانی زیاتر کردووە، ئارمیتا گراوندی، تەمەن ١٦  ساڵی بەبیرهێنایەوەو وتی: ئەو پۆلیسانەی کە ئەرکی پاراستنی خەڵکیان پێسپێردراوە، تاوان و ئەشکەنجە لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن تا کەوتنە کۆماوە، پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەڵێن دەبێت مافەکانی ژنان مسۆگەر بکرێت و ژنان مافی ئەوەیان هەیە بڕیار لەسەر لەشیان بدەن، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردان بکات بۆ سنووردارکردنی تاوانەکانی ئێران.

 

هاجەر کەمال باسی لەوەکرد، دۆخی ژنان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەترسیدایە و وتی: پێویستە جیهان هەستێتە سەرپێ و ژیانی ژنان لە تیرۆر رزگار بکات، ژنان گەورەترین ڕۆڵیان هەیە لە خەباتکردن دژی ئەو هێزانەی کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن، بەتایبەتی مافی ژنان، پێویستە ژنانی ئێران کە لە ژێر گەمارۆی دەسەڵاتدا نین کار بکەن.