سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی تل عوزێری سەر بە شەنگال هەڵدرانەوە

دوێنێ سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی تل عوزێری سەر بە شەنگال بە مەراسیمێکی ئایینی بە ئامادەبوونی چەندین ئەندام و کۆردیناسیۆنی دەزگا و دامەزراوەکانی شەنگال و بنەماڵەی شەهیدان هەڵدرانەوە.

شەنگال

 

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، چەتەکانی داعش هێرشێکی دڕندانەیان بۆ سەر شەنگال ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەم فەرمانەدا، هەزاران ئێزیدی کۆمەڵکوژکران، کۆچیان کرد و ڕفێندران، سەرەڕای ئەم ئازارانە، دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوند و شار و ناوچەکانی ناوچەکە هەن، ٨٩ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، کە تا ئێستا تەنها ٤٦ گۆڕیان هەڵدراونەتەوە.

 

دوێنێ سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی تل عوزێری سەر بە شەنگال هەڵدرانەوە و بنەماڵەی مەحمود خیرۆ (کە لەگەڵ کوڕەکانی، برا و کوڕەکانیان کوژران) توڕەن لەوەی کە تا ئێستا ئێسکی باوک و برا و مام و ئامۆزاکانیان دەرنەکراونەتەوە و پرسیاری کردو وتی: لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ، دەوترێت گۆڕی منداڵەکانمان هەڵدەدرێنەوە، بەڵام بۆچی ئێمە بۆ ئەم ساتە نۆ ساڵە چاوەڕێمان کردووە؟.

 

"من دایکی ٥ منداڵی گۆڕی بەکۆمەڵم"

خەزال تل عوزێری، دایکی ٥ شەهیدی گۆڕی بەکۆمەڵم، باسی ئەو ڕۆژانەی کرد و وتی: ئەمە ماڵی ئێمە بوو، ئێمە لە بێستان بووین، کاتێک هێرشمان کرایە سەر، پیاوان کوژران، ژنانی گەنج بە شێوەیەکی جیاواز لە دایکانی بەتەمەن و منداڵان جیاکرانەوە، دواتر گوندنشینەکانمان هاتن و خۆڵیان خستە سەر شەهیدەکان ئێمەیان برد بۆ چیا لەگەڵ منداڵەکان. لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا حکومەتی عێراق هێشتا گۆڕەکانمانی هەڵنەداوەتەوە، تا ئێستا ڕێگەمان پێنەدراوە گۆڕی منداڵەکانمان دروست بکەین و سەردانی بکەین، ئەوان تازە بڕیاریان داوە ئەم سێ گۆڕە بکەنەوە، بەڵام دەزانین کە تا چەند ساڵی داهاتوودا ئێسکەکانمان نادەنەوە،. خودا مافی شەهیدەکانمان لەگەڵ ئەوان بەجێناهێڵێت.

 

تەورە خەزال، خوشکی شەهیدان بە هەمان شێوە باسی چیرۆکی باوکی و براکەی کردو وتی: خێزانەکەم تەنها کاری بێستانیان دەکرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوون لە ژیانیان. ئەوە داعشە کە بووەتە نەخۆشی جیهان و هەموومان کۆمەڵکوژ کراین.

 

نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر بێڕێزی حکومەتی عێراق و چۆنیەتی گەیاندنی ئێسکی قوربانییە بەکۆمەڵەکان و وتی: نابێت حکومەتی عێراق دووبارە هەڵە بکاتەوە، هەموو شه هیدەکانی دیکەی ئێمەی ڕادەستی که سوکاریان کرد له دەرەوەی ڕادەستکردنی شەهیدانی کۆچۆ، شەرمەزارییەکی گەورەیە کە حکومەت نابێت هەڵەی خۆی بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئێزیدی دووبارە بکاتەوە بۆ ئەو شەهیدانەی کە داوای تابوت و داپۆشەر و ئاڵای عێراقیان دەکرد.

 

هەروەها حەنان خەڵەف، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنان لە گوندی خانەسۆر، هاوخەمی خۆی بۆ تەواوی کۆمەڵگەی ئێزیدی دەربڕی و وتی: حکومەتی عێراق گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکاتە بابەتی سیاسی، ئەمە شەرمەزار دەکەین و قبوڵی ناکەین. پێویستە هەموو گۆڕەکانی دیکە کە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە وێرانەکاندا بوون، دەستبەجێ بکرێنەوە و بدرێنە دەست کۆمەڵگەی ئێزدی.