لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا ٤٧ کەس لەنێویاندا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە نێوان ٤ بۆ ١١ی تشرینی یەکەم لە باکوور و ڕۆژهەڵای سووریا ٤٧ کەس، لەنێویاندا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا،  لەو هێرشانەدا وێستگەکانی کارەبا، گاز و نەوتیان کردووەتە ئامانج، ٤٧ کەس کە دووانیان منداڵن گیانیان لەدەستداوە، ئەو ناوچانەشی لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە هێرشیان کراوەتەسەرو ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون بەم شێوەیەیە:

 

٥ی تشرینی یەکەم: لە هێرشەکانی کۆبانێ عەبدولڕەحمان ناسان، گلۆ شێخ عەلی، عەبدولڕەحمان حاجی، حوزەیفە حیسۆ و ئیسماعیل خەلیل، لە حەسەکە، عەدنان عەبدی و ڕیاز کۆرەکچی، لە تربەسپی محەمەد حسێن ئەل عەلاوی گیانیان لەدەستدا.

 

٥ی تشرینی یەکەم: لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر عامودا لە کانتۆنی قامیشلۆ، ٦ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شەرڤانێکی قەسەدە گیانیان لەدەستدا و ٦ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوون.

 

دەیان کەس لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستدا

٨ی تشرینی یەکەم: لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئەکادیمیای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی کۆچەر لە ڕمێلانی سەربە دێرک، ٢٩ ئەندامی یەکینەی ژیان گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش برینداربوون.

 

٩ی تشرینی یەکەم: لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی مەستورە لە عەین عیسا دوو منداڵ بە ناوەکانی، نادیا عەیاشی تەمەن ١٠ ساڵ و عەلی عەیاش تەمەن ٩ ساڵ گیانیان لەدەستدا، لە هێرشێکدا بۆ سەر کرێکارانی ژن لە زەوی پەمووەکەیاندا لە ناوچەی زرگانی کانتۆنی حەسەکە، رەکسە ساڵح فەوازی ٥٠ ساڵ، خەدیجە عدان تەمیری ٤٠ ساڵ، فەڕەح عەدنانی ٢٥ ساڵ، زێنە حەمودی ٢٠ ساڵ، منداڵێک بەناوی جومانا حەمادی ١٢ ساڵ بریندار بوون.

 

١٠ی تشرینی یەکەم: لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر گوندی خالیدیە لە کانتۆنی گرێ سپی، ئەمشە هیلال بەکاری ٦٥ ساڵ گیانی لەدەستدا و هاوژینەکەی بەناوی محەمەد خەڵەف عەلی تەمەن ٧٠ ساڵ بە سەختی بریندار بوو.