بۆ نایەکسانی ڕەگەزی تورکیا لە ڕێزبەندی ١٢٩ یەمی جیهاندایە

بەپێی پێوەری نایەکسانی ڕەگەزی، تورکیا لە نێوان ١٤٦ وڵاتدا لە پلەی ١٢٩ دایە و ئەفغانستانیش لە ڕیزبەندی کۆتاییدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆڕبەندی ئابووری جیهانی "WEF" پێوەری نایەکسانی ڕەگەزی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە, لە پێوەرەکەدا کە نمرەی ۰-۱ بە وڵاتان بەخشراوە، تورکیا ٠،٦٣٨ی پێدراوە.

 

تورکیا ٥ هەنگاو چووەتە دواوە

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، تورکیا ٠.١ خاڵ دابەزیوە، کە ٥ هەنگاو چووەتە دواوە، تورکیا، کە لە پۆلی ئەوروپاو ناوەندی ئاسایە، لە ڕیزبەندی دوایین وڵاتانی ئەو ناوچەیەدایە، پێوەری ژنان لە چوار لایەنەوە هەژمار دەکرێن تورکیا لە پلەی ١٣٣یەمدایە لە پۆلی "بەشداری ئابووری و دەرفەتەکان" و لە پلەی ٩٩یەمدایە لە بواری پەروەردەدا، لە پلەی سە١٠٠دایە لە پۆلی "تەندروستی و ژیان" و لە پلەی ١١٨دایە لە ڕووی دەرفەتە سیاسییەکانەوە.

 

لە پلەی ١١٠دایە بۆ ژمارەی ژنان لە پەرلەماندا

لە تورکیا بە شێوەی خوارەوە؛ لە ڕووی ژمارەی ژنانەوە لە پەرلەمان، لە پلەی ١١٠ دایە و لە %٦ی وەزیرەکان ژنن و لە پلەی ١٣٤ەمدایە، هەروەها ژنان بۆ نوێنەرایەتی لە بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکاندا ١٠.١٪ پێکدەهێنن.

 

لە بەشداریی هێزی کار لە پلەی ١٣٠دایە

تورکیا لە پلەی ١٣٠ دایە لە ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کاردا، لە هەمان ڕێژەی یەکسانی باجی کاردا لە پلەی ٩١ و ١٢٩ لە پلەی خەمڵێنراوی داهات و ١١٩ لە پلەی بەڕێوەبردندایە، ڕێژەی نەخوێندەواری لە پلەی ١٠٠یەمدایە لە تۆمارەکانی قوتابخانە سەرەتاییەکان لە پلەی ٨٠،  لە تۆمارەکانی خوێندنی ناوەندی پلەی ١٠٧  و لە خوێندنی باڵا پلەی ١٠٦و لە چاوەڕوانی ژیانی تەندروستدا لە پلەی ١٠٨دایە.

 

ئەفغانستان لە ڕیزبەندی کۆتاییدایە

ئایسلەندا لە پلەی یەکەمی ئەمساڵدایە. بە ٠،٩١٢ خاڵ (٩١.٢٪) لە ١٤ ساڵی ڕابردوودا. نەرویج کە ڕیزبەندی سێیەمدا بوو، ئەمساڵ لە ڕیزبەندی دووەمدایەو فینلەنداش لە ڕیزبەندی سێیەمدایە.

 

نیوزلەندا لە ڕیزبەندی چوارەم  و ئیسڤیا لە پلەی پێنجەمدایە، ئەڵمانیش چوار ڕیز بەرزبووەتەوە، نیکۆریا و نامیبیا ڕیزبەندی حەوتەم و هەشتەمیان وەرگرتووەو ئەو دوو وڵاتەی کە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدان بریتین لە نەمسا و بەلجیکا. ئەفغانستان بەم دواییانە لە ڕیزبەندی یەکەمدا بوو.

 

ڕێژەی نایەکسانی ڕەگەزی لە جیهاندا ٦٨.٤٪ بووە. ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ڕابردوودا  ٦٨.١  بوو. ئابووری جیهان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر ئەم بەرزبوونەوەیە بەو ڕێژەیە بەردەوام بێت، ئەوا نایەکسانی ڕەگەزی بە ١٣١ ساڵ تێبپەڕێندرێت.