بۆ یەکەم جار ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێوشوێن دژ بە توندوتیژی ڕەگەزی دەگرێتەبەر

بۆ یەکەمجار ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێوشوێن دژ بە توندوتیژی ڕەگەزی لە ململانێکاندا جێبەجێ دەکات، تیایدا باشووری سودان و چەتەکانی داعش، کە بەرپرسن لە دڕندەییەکانی دژی ئێزدییەکان، ڕێوشوێنیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ناوەندی هەواڵ

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە بۆ یەکەم جار بڕیاریدا دەربارەی توندوتیژی ڕەگەزی کە لە ماوەی جەنگدا کراوە، ڕێوشوێن بگرێتەبەر و ئەم لێدوانە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە پێشکەش کرا.

 

جۆ بایدن لە لێواندێکی نووسراودا وتی: ئەم کردارە مێژووییە دژی ئەو کەسانەی کە پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکەن، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا حکومەتی ئەمەریکا پەڕەیەکی بڵاوکردەوە بۆ بەهێزکردنی بەکارهێنانی سیستمی دارایی و دیپلۆماسی و یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی لە ناکۆکییەکاندا، پشتڕاستکردنەوەکانی ئەمڕۆ لەسەر بنەمای ئەم بازنەیە، ئاماژە بە دوو ئامانجی سیاسی و سەربازی لە سودانی باشوور دەکەن، کە چاودێری دەستدرێژی ڕەگەزی و کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنییان کردووە لە ماوەی شەڕی ناوخۆدا، هەروەها دوو تیرۆریستی داعش بە بەرپرسیار دۆزرانەوە لە دەستدرێژی و ئەشکەنجەدانی دڕندانەی ژنان و کچانی ئێزدی.

 

بەرپرسیاری تاوانەکانی دژ به ئێزدییەکان

بڕیارەکەی ئەمەریکا وەک بەشێک لە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی لە ململانێدا دراوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ی بۆ دیاری کردووە، بە گوێرەی بڕیارەکە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای ئابووری سەپاند بەسەر دوو بەرپرسی باشووری سوداندا کە، دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی خۆیان بەکاردەهێنن و توندوتیژی ڕەگەزی دژی هاوڵاتیانی سودانی باشوور ئەنجام دەدەن.

 

 ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕێوشوێن بەرامبەر چەتەکانی داعشیش دەگیرێتەبەر، ئەرکان ئەحمەد عەباس ئەلمەتوتی، کە نازناوی ئەبو سەرهان و نەواف ئەحمەد عەلوان ڕەشیدی، کە نازناوی ئەبو فەریسی هەیە، ئەندامانی داعشن و بەرپرسیارن لە "توندوتیژی ڕەگەزی" دژ بە ئێزدییەکان، هەروەها ڕفاندن و کچانی ئێزدی و کۆیلەکردنیان.

 

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ منداڵ و ژن هێشتا بێسەروشوێنن، کە زۆربەیان ئێزدین.