"باخچەی خاڵخاڵۆک یارمەتی دایکانی کارمەند دەدات"

باخچەی ساوایانی خاڵخاڵۆک کە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە دامەزراوە، هاوکاری ئەو دایکانە دەکات کە کار دەکەن، یوسرا عیسا، بەڕێوەبەری باخچەی ساوایان، ڕایانگەیاند کە ئامانجیان بنیادنانی بناغەی خوێندنەوەیە بۆ منداڵان، پێش ئەوەی قۆناغی مەکتەب دەست پێبکەن.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ - ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ٢٠٢٢دا باخچەی خاڵخالۆکی بۆ منداڵان کردەوە، بەڕێوەبەری باخچەی خاڵخاڵۆک، یوسرا عیسا، سەبارەت بە ئامانج و چالاکییەکانی باخچەی خاڵخاڵۆک وتی: دەمانەوێت هاوکاری ئەو دایکانە بین کە کار دەکەن.

 

"باخچەی خاڵخاڵۆک لە ساڵی ٢٠٢٢ دروستکراوە"

یوسرا عیسا باسی لە سەرەتای کردنەوەی باخچەی خاڵخاڵۆک کرد و وتی: ئامانجی کردنەوەی ئەم باخچەیە بریتییە لە هاوکاریکردنی خێزانی منداڵانی هەژار، دروستکردنی بنەمای پەروەردە بۆ منداڵانە، لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو منداڵانەی دێنە باخچەی ساوایان دایکیان کار دەکەن، هەر بۆیە ویستمان ئەم باخچەی ساوایان دروست بکەین.

 

"منداڵانی نێوان ٦ مانگ بۆ ٣ ساڵ لێرە وەردەگرین"

یوسرا عیسا باسی بەرنامەکانی منداڵانی کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سەرەتاوە بە بۆنەی کارەباوە ڕووبەڕووی هەندێک سەختی بووینەوە، بەڵام بە پاڵپشتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کێشەکە چارەسەر کرا، هەموو پێداویستییەکان دابین دەکرێن، لێرە منداڵانی نێوان ٦ مانگ تا و ٣ ساڵ دەمێننەوە، لێرە وەرزش دەکەن دوایی پشووی نیوەڕۆ دەدەن و دەست بە خوەندن دەکەن، منداڵانی کارمەندەکان لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٣ دوای نیوەڕۆ لێرە دەمێنەوە و منداڵەکانی تر لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ١٢ نیوەڕۆ لە باخچەکە دەمێننەوە.

 

"دەرگای باخچەکەمان بۆ هەموو خێزانەکان کراوەیە"

یوسرا عیسا ئاماژەی بەوەدا کە لە داهاتوودا بەشەکانی تری باخچەکە دەکاتەوە و وتی: زۆرێک لە خێزانەکان منداڵەکانیان دەهێنن بۆ باخچە و دەرگای باخچەمان بۆ هەموو خێزانەکان کراوەیە، داوا لە هەموو خێزانەکان دەکەین پێش ئەوەی بچنە قوتابخانە منداڵەکانیان بنێرن بۆ باخچەی ساوایان و بناغەیەک بۆ خوێندنیان دروست بکەن.