دەوڵەتى تورکیا ماڵەکانی سنوورى ئامێدى بۆردوومان کرد 

فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورکیا چەنک ماڵێکیان لە چوار گوندی سنووری شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان كرد.

ناوەندی هەواڵ

 

كەمێک پێش ئێستا فڕۆكە جەنگیەکانى دەوڵەتی داگیركەری تورک پێنج ماڵیان لە چوار گوندی سنووری شارۆچكەی ئامێدی بۆردوومان كرد.

 

لە ئەنجامی بۆردوومانەكە زیانێكی زۆری ماددیی کەوتەوە و خانووەكان بەتەوایی ڕووخاون، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەكان نەزانراوە.

 

جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورکیا ماوەی چەند مانگێكە هێزێكی زۆرى هێناوەتە ناو خاكی باشووری كوردستانەوە و ڕۆژانە بۆردوومانی گوندەكان هەرێم دەكات، جگە لە هاوڵاتی مەدەنی، ڕەز باخی جووتیاران دەکاتە ئامانج، تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم و عێراق هیچ كاردانەوەیەكیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە نەبووە.