لە تل تەمر چالاکی دار چاندن لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە ڕێکخرا

کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تل تەمر بە چاندنی دار لە دەوروبەری گۆڕستانی شەهیدانی تل تەمر بەردەوامە لە چالاکییەکانی ٨ی ئادار.

حەسەکە

 

کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدروشمی "بە ئیرادەی ژنی ئازاد، سیاسەتی قڕکردن، داگیرکردن و گۆشەگیری تێکدەشکێنین" بەردەوامە لە ڕیزەچالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان.

 

ئەمڕۆ، بە بەشداریی دەیان ژن و پیاو، دارخورما لە گۆڕستانی شەهیدانی تل تەمر چاندرا.

 

چاندنی دار دژی قڕکردن و سیاسەتی داگیرکاری

سەبارەت بەو چالاکییە، عەدلا داود، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری ناوچەکە پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردو وتی: چاندنی دارخورما یەکێکە لەو زنجیرە چالاکییەکان، تا کۆتایی ڕێز لە گیانفیدایان دەکەین کە ژیانی خۆیان بەخشیوە بۆ ئەم شۆڕشە و ئازادی ژنان و وڵات، بۆیە ئامانجی ئێمە ئەوە بوو کە درەختەکان لە ناو و دەوروبەری گۆڕستانەکەدا بچێنین، ئەمڕۆ هەزاران ژن ژیان لەدەست دەدەن بۆ ئەوەی داوای مافەکانمان بکەن، لە دژی سیاسەتی قڕکردن و داگیرکردن کە ژنان دەکەنە ئامانج لە ئاستی یەکەمدا، بە چاندنی دار دەژین. ئەگەر ژنێک بکوژن، دەیان ژن شوێنی دەکەون، با داگیرکەر دڵخۆش نەبێت، ئێمە لێرەین.

 

چالاکیی چاندنی ٩٠ دارخورما بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.