خوێندکاران جەخت لەسەر بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانیان دەکەنەوە

بەهۆی بەردەوامبوونی بایکۆتی مامۆستایان و وەستانی دەوامی خوێندنگەکان خوێندکارانیش بۆ داواکاردنی مافەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.

سلێمانی


ئەمڕۆ لەبەردەم پەروەردەی گشتی لە شاری سلێمانی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان بەیاننامەیەکیان ئاراستەی وەزیری پەروەردە کرد.


لە بەیانامەکەدا خوێندکاران چەند داواکارییەکیان هەبوو وەک، دەرکردنی بڕیارێک لەبەرژەوەندی خوێندکاران چی بە مەنهەج کەم کردنەوە بێت یان گۆڕينی ساڵنامەی خوێندن و بەرێوبەری خوێندنگەکان هاوکاری خوێندکاران بکەن لەداوا کردنی مافەکانیان.


خوێندکاران ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو بەیاننامەیەی وەزیری پەروەدە دەری کردوە لەسەر چەند گێرە شێوێنیەک کە ڕۆژی ٥ شەمە ڕوویداوە و هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نییە، هیوادارین ڕاست نەبێت، چونکە ئەو قسانەی وەزیر نیگەرانی خوێنداکاران بەدوای خۆیدا دەهێنێت.


لە کۆتایدا خوێندکاران جەختیان لەسەر بەردەوامبوونیان لە خۆپێشاندانەکان کردەوە بۆ داواکاری مافەکانیان و پشتگیری کردن لە مامۆستایان.