عێراق و ئەفغانستان لە ڕیزبەندی کۆتایی ئەو وڵاتانەن کە خراپترینن بۆ ئازادی ژن

بەپێی ڕاپرسییەكی نوێی نێودەوڵەتیی، لە کۆی ١٧٧ وڵات عێراق لە پلەی ١٦٨مین و ئەفغانستانیش لە پلەی كۆتاییدایە  بۆ ئازادی و پێگەی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێكخراوی ژن، ئاشتیی و ئاسایش-WPS ڕاپرسییەكی نوێی نێودەوڵەتی سەربارەت بە پێگەی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا ئەنجام داوە و ئاماژە بەوە کراوە، ژنان لە عێراق لە نێوان ١٧٧ وڵاتی جیهان دۆخێكی خراپیان هەیە و لە پلەی ١٦٨مین-دایە و ژنان لە ئەفغانستان لە خراپترین دۆخدان و پلەی ١٧٧مینی هەیە.

 

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە ئابی ٢٠٢١ ئازادی ژنان لە ئەفغانستان تا دێت بەرتەسكتر و كەمتر دەبێتەوە.

 

هەروەها لە عێراق سەرەڕای بەشداری ژنان لە پۆستە سیاسییەکانیدا هێشتا ڕێژەکە وەک پێویستە نییەو ژنان نەگەیشتوونەتە ئاستی یەکسان بۆ پۆستەکانی بڕیاردان، هەروەها لەناو کۆمەڵگەدا هەمیشە پێگەی ژن لاواز دەکرێت.