ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: دەستلەکارکێشانەوە هێرشێکە دژی پارادایمەکەمان

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، دەستلەکارکێشانەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاڤکەڤر و بێرەجوکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە هێرشێکە دژی پارادایمی ئازادی ژنان و لە دژی ئیرادەی ژنان شکست دەهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکرات و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاڤکەڤری ئاگری و بێرەجوکی ڕەحا بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە هێرشێکە لە دژی سیستمی هاوسەرۆکایەتی.

 

" لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی خۆیان دەستیان لە پارتەکەمان کێشایەوە"

ئەو دەستکەوتانەی بە پێشەنگایەتی ژنان بەدەست هاتووە بە ئامانج دەکرێن، ئەو خەڵکەی لە بێرەجوک و ئاڤکەڤر هەڵبژێردران، بەرژەوەندیکەسی خۆیان لە دژی کاری ژنان بونیادناو دەستیان لە پارتەکەمان کێشایەوە، ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە هێرشێکە دژی پارادایمی ئازادی و دیموکراسی و یەکسانی ژنانمان، ئەمە هێرشێکە لە دژی سیستمی هاوسەرۆکایەتی کە ئێمە دەیپارێزین و کە لە ڕێگەی خەباتی ژنانەوە بەدەست هاتووە.

 

"بە هاوسەرۆکایەتی، بەشداری ژنان لە بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکان زیاد دەکەین"

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی هەوڵدەدەن ئیرادەی ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بەهێز بکەن، وایان لێبکەن بەشداری لە بەڕێوەبەریی شارەکەدا بکەن، چەمکی بەڕێوەبەرییە ناوخۆییە دیموکراتیکەکان بڵاوبکەنەوە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی بۆ سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی کە بە هەوڵ و باجی زۆرەوە جێبەجێمان کردووە، سیاسەتی نوێنەرایەتی یەکسان و ئازادی ژنان و بەشداری ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیمان؛ ئێمە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین، کەسێک کە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەمان ڕەت بکاتەوە و ئەو بەڵێنانەی داویانە جێبەجێ نەکات، ناتوانێت لەگەڵ ژن و گەلدا بڕوات، وەک چۆن ڕێگەمان بە قەیوم نەدا، ڕێگە بە چەمکی دەسەڵاتی پیاویش نادەین، شارەوانی بێرەجوک و ئاڤکەڤر ئیرادەی ژنان و گەنجان و گەلن، بانگەواز بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە دژایەتی ئەم ئیرادەیە دەکەن؛ لەدژی ئیرادەی ژنان شکست دە‌هێنن.