"گەڕاندنەوەی غەززە بۆ پێش دۆخی گرژی و ئاڵۆزییەکان پێویستی بە ٨٠ ساڵ هەیە"
ڕێکخراوی هاوکاری نەوەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەوە ڕایگەیاند، غەززە لە ئێستادا وێرانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە و دووبارە بنیادنانەوە و گەڕاندنەوەی بۆ پێش دۆخی گرژی و ئاڵۆزییەکان پێویستی بە ٨٠ ساڵ هەیە.

ناوەندی هەواڵ
شەڕی نیوان ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامی هەیەو تا ئێستا زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس لە غەززە کوژراون و زیاتر لە ٧٧ هەزار کەسیش بریندار بوون، هەزاران کەس ئاوارەبوون و کەرتی غەززە بە تەواوی وێران بووە.
ئەمڕۆ ٣ی ئایار، ڕێکخراوی هاوکاری و هەماهەنگی ئاوەدانکردنەوەی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی بیناسازی غەززەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەگوێرەی راپۆرت و ئامارەکانی ناوەندی ئاوەدانکردنەوەی غەززە لەماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠ هەزار ماڵ و باڵەخانە لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا وێرانبووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، دووبارە بونیادنانەوەی کەرتی غەززە پاش فراوانبوونی گرژی وئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل پێویستی بە ٨٠ ساڵ هەیە وتیشی، " ئەگەر دەستی کار خێراتربکرێت و بە پێنج هێندە زیاتر و هاوکاری زیاتر دەتواندرێت تا ساڵی ٢٠٤٠ کەرتی غەززە دووبارە بونیاد بنرێتەوە کەئەوەش خەرجییەکی زۆری دەوێت.