پشتیوانی ئیتالیا لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا
تۆڕی ژنانی ئیتالیا لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی شەڕڤان دەربڕی و ڕایگەیاند: "بە هەموو تواناکانمان شۆڕش دەپارێزین".
ئیتالیا
پەیامەکانی پشتیوانی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، بۆ ئەو ژنانەی کە لە دژی چەتە بەکرێگیراوەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا شەڕ دەکەن بەردەوامن و ئەم جارە لەلایەن تۆڕی ژنانی ئیتاڵیا پەیامێکی پشتیوانی بۆ ژنانی شەڕڤان نێردراوە. یەکێک لەو ژنانە ناوی لۆرا کوالیولوە، لە تۆڕی ژنانی ئیتاڵیا کە پەیامێکی ناردووە بۆ دەربڕینی پشتگیری خۆی بۆ ژنانی شەڕڤان.
"لە شۆڕشی ژنان زۆر شت فێربووین"
لۆرا وتی: هەڤاڵانی ئازیز دەزانین کە ئەمە کاتێکی زۆر سەختە بۆ ئێوە و هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبن. هەروەها دەزانین کە هێزتان بێکۆتاییە و دەزانن چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن. ئێمە لە ئیتالیا لە شۆڕشی ژنان زۆر شت فێربووین و ڕۆژانە زیاتر فێر دەبین.
"بە هەموو تواناکانمان شۆڕش دەپارێزین"
هەروەها لۆرا جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ژنان و وتی: بە هەموو تواناکانمان شۆڕش دەپارێزین. ئێوە تەنیا نین، بە هاودەنگی و یەکگرتوویی گەورە، سەرکەوتن هی ئێوەیە".