لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە زیاتر لە ٦٠ کەس دەستبەسەر کران

لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورکیا، لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە پۆلیسی تورک زیاتر لە ٦٠ کەسی دەستگیر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسی و لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، بڕیاردرا ٤٤ کەس بە تۆمەتی "پارەدارکردنی ڕێکخراوەکە" و "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دەستبەسەر بکرێن. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا لە ئیستەنبوڵ هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان و لە ئەنجامدا لانیکەم ٣٥ کەس دەستبەسەر کران.

 

ئەوەش زانرا کە ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی ناوچەی فاتح لە ئەستەنبوڵ. باس لەوەش کراوە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر قەدەغەکردنی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەران بۆ دەستبەسەرکراوان دەرچووە.

 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی لە ئەنقەرەش، ٣٣ کەس بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەکە" دەسبەسەر کران. تا ئێستا نازانرێت لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا چەند کەس دەستبەسەر کراون.