کامالا هاریس: ئەمريکا ئامادەيە بۆ هەڵبژاردنی يەکەمين سەرۆکى ژن لە مێژووی خۆيدا
کامالا هاریس، کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمريکا بە تەواوەتی ئامادەيە بۆ هەڵبژاردنی يەکەمين سەرۆکى ژن لە مێژووی خۆيدا.

ناوەندی هەواڵ
بڕیار وایە لە ٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچیت، هەریەک لە کامالا هارس، کاندیدی دیموکراتەکان، دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان و سێ کاندیدی دیکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەن.
کامالا هاریس سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی ژن بۆ ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی: ئەمریکا بە تەواوەتى ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی ژن لە مێژووی وڵاتەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاندید بوونی بۆ ئەوە نييە تەنيا پەڕەيەکی نوێ لە مێژووی وڵاتەکە هەڵبدرێتەوە.