لە نەیجیریا زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەهۆی باران و زریان زیانیان بەرکەوتووە

لە نەیجیریا باران بارین و زریان زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوەو جگە لە گیان لەدەستدانی سەدان کەس زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش زیانیان بەرکەوتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و زریانی بەهێز چەند وڵاتێکی جیاوازی گرتووەتەوە و لەناویشیاندا نەیجیریا یەکێکە لەو وڵاتانەی زیانی بەرکەوتووەو تاوەکو ٢٣ی ئەیلوول بارانبارینی بەخوڕ و لافاو بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٣٣٩ کەس و ٣٨٣ کەسیش بریندار بوون، هەروەها ملیۆنێک و ١٧٦ هەزار و ٥٢٨ کەس زینیان پێگەیشتووە.

 

بەپێی هەواڵەکانی کەشناسی ئەو وڵاتە، زریان و لافاو بەدەر لە زیانە مرۆیی و مادییەکانی، بووەتە هۆی داڕمانی زەوی لە چەندین ناوچە، کە ئەوەش بەشێکە لە هۆکاری زیاتر بوونی زیانەکان.

 

شەپۆلی بارانبارینەکە بە جۆرێکە، ناوچە بیابانییەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە و لە ناوچەی ئەگادیزی مێژوویی ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.