دووەمین ڕۆژانی ژنێرژی ناگیهان ئاکارسەل دەست پێدەکات

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دووەمین ڕۆژانی ژنێرژی-وزەی ژن بەڕێوە دەبات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاوکاتی ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل،  ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەلایەن میتی تورک بە ئامانجگیرا. لە ڕۆژانی ٢-٥ی تشرینی یەکەم، دووەمین زنجیرە چالاکییەکانی ژنێرژی-وزەی ژن، بەڕێوە دەبات.

 

ڕۆژانی ژنێرژی لە ٢ی تشرینی یەکەم، بە چالاکی جیاواز لە دێرک دەست پێدەکات و لە ٥ی تشرینی یەکەم بە چالاکییەکانی لە حەلەب و حەسەکە و مەنبج کۆتایی دێت.