دەرگای گەشەکردن و دەستڕاگەیشتنی ژنان: ئەکادیمیاکانی پەوەردەی خۆسەر

ژنانی باکوور و ڕۆژهه ڵاتی سووریا بۆ ئەوەی شۆڕشی ژنانەی خۆیان پێشبخەن و بە سەرکەوت بیڕازێننەوە، ڕوو له ئاکادیمیاکانی پەروەردە دەکەن و پێشەنگایەتی دەکەن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ - کۆنگرەی ستار کە یەکێکە لە ڕێکخراوە پێشەنگ و سەرەکییەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، خەباتی شۆڕشی ژنان بەڕێوەدەبات؛ توانی لە هەموو بوارێکدا لە ڕێگەی ڕاهێنەرەکانیەوە پەرە بە ژنان بدات و ئامادەیان بکات بۆ پێشەنگایەتی کردن.

 

کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار کە لە چوارچێوەی ئەکادیمیا سەربەخۆکاندا خۆی ڕێکدەخات، ئەرکی پەروەردەکردن و پەرەپێدانی ژنانی لە ئەستۆ گرتووە. ئەکادیمیای شەهید شیلان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرایەوە. ئەو ئەکادیمیایە کە بەناوی تێکۆشەر شیلان باقیەوە کرایەوە، لەو کاتەوە هەزاران ژنی لە باوەش گرتووە و بووەتە سەرچاوەی گەشەپێدان.

 

"ئەکادیمیاکان چەتری زانست و پەروەردەن"

فریال تەمی، وتەبێژی ئەکادیمیای شەهید شیلان باس لە گرنگی و مانای سیستم ئەکادیمیا دەکات و وتی: ئەکادیمیاکەمان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨ کرایەوە، وەک دامەزراوەیەک بە مەبەستی بنیادنانەوە و پەرەپێدان و ڕاهێنان لەسەر بنەمای زانستی و ئایدیۆلۆژی دامەزرا. لەسەر ئەم بنەمایە سیستمی ئەکادیمیا لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزرا، کە لە ئاستی یەکەمدا ئەرکی گۆڕینی هۆشیاری و بنیادنانی کەسایەتیەکان لە ئەستۆ دەگرێت، لەو چوارچێوەیەدا ئەکادیمیای شەهید شیلان لەسەر ئاستی کانتۆنی فورات بۆ ژنانی کورد و عەرەب دامەزرا، کە ژنان پێکەوە کۆدەبنەوە و مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن و لە هەموو بوارەکاندا خۆیان پێشدەخەن. ئێمە بە پێی مەرجەکان پەروەردە دەکەینەوە کە هەندێک جار کراوەن و هەندێک جار داخراون، سەرەڕای بارودۆخی ناوچەکە کە هەمیشە ڕووبەڕووی هەڕەشە و بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیا دەبێتەوە، بەڵام لە سیستمی پەروەردەی خۆمان کەمتەرخەمی و لاوازی ناکەین.

 

"ئەو کەرەستانەی کە پێشکەش دەکرێن وەڵامی هەموو کێشە و ناکۆکییەکن"

فریال تەمی ئەوەشی خستەڕوو لە پەروەردەکاندا پشت بە هزری ڕێبەر ئاپۆ بۆ پێناسەکردنی کێشەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان دەبەستن، پاشان بە وتەی بەشداربووانی دانیشتنەکان، بابەتەکان ئامادە دەکرێن، وتیشی: بە گشتی پەروەردە و گرنگییەکەی، مێژووی کوردستان و ژنان، ڕەگەزپەرەستی، حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ، ژنۆلۆژی، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، شەڕی تایبەت، خۆپاراستن، ڕێباز، ڕەخنە و ڕەخنەداین و دەیان بابەتی دیکە لە پەروەردەکاندا دەخرێنەڕوو.

 

لە ئەکادیمیاکەدا کە بە شێوەیەکی سەرەکی ژنانی تێدا ڕاهێنراون، خولی تایبەت بۆ پیاوان کراوەتەوە. فەریال تەمی وتی: بۆ ئەو ژنانەی هەزاران ساڵە لە چنگی سیستمی پیاو-دەوڵەتدا کۆمەڵکوژ کراون، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ئەوان تەنها لە ڕووی جەستەییەوە بوونیان هەیە، هیچ ئامادەیییەکی ڕۆحی و هزرییان نییە. پەروەردە دەروازە و دەرفەتە، بەهۆیەوە دەتوانن جارێکی تر بەدوای بوونی خۆیاندا بگەڕێن، وەک ئەکادیمیایەک دوو خولی پەروەردەمان بۆ پیاوان کردووەتەوە، کە ئامانجمان لەو پەروەردانە گۆڕینی هزری پیاوانە لە ڕێگەی ڕوانگە و هۆشیاری و پێشەنگایەتی  ژنانەوە، بۆیە ئێمە سەرنجمان خستۆتە سەر مانای پێکەوەژیانی ئازاد و هەروەها مێژوو و ڕاستی و تێکۆشانی ژنان.

 

"ئێمە بەرپرسیارین لە بنیادنانی کادیرانی شۆڕشی ژنان"

فریال تەمی لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە ئەوان سەرکەوتن بەدەست دەهێنن لە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر شۆڕشی ژنان و وتی: وەک دەزانرێت چەند ساڵێکە لە دوای شۆڕشی ژنان پشت بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەبەستین، لەم ڕووەوە ئێمە وەک لیژنەکانی پەروەردە و ئەکادیمیا بەرپرسیارێتی و ئەرکمان هەیە بەرامبەر بە شۆڕشی ژنان، ئێمە پێمان وایە دەتوانین ڕۆڵ ببینین لە دەستەبەرکردنی ئەم شۆڕشە و زیادکردنی دەستکەوتەکانی و پڕکردنەوەی ناوەڕۆک لە ئاستی پێشەنگدا. ئەو شۆڕشەی کە دەڵێین ژن پێشەنگایەتی دەکات، ئەو ژنانە پێویستە خۆڕاگری و دەستپێشخەری و ڕۆڵی پێشەنگایەتی و بەرپرسیارێتییان هەبێت. لێرەدا لەگەڵ ئەم ئەرکەدا دەوەستینەوە، دەبێت بتوانین کادر ئامادە بکەین بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەم شۆڕشە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، وەک ژنان متمانەمان بە هێز و ئیرادەی خۆمان هەیە، دەزانین بەم یەکێتییە زەمینەی شۆڕشەکەمان بەهێزتر دەکەین، سەرکەوتنی گەورەتر و بەنرختر بەدەست دەهێنین.