هەوڵ دەدەن بە فێرکردنی کولتوور و ئەخلاق بەها کۆمەڵایەتییەکان بپارێزن

عەبیر برهۆ، نوێنەری دامەزراوەی پەروەردەی کانتۆنی مەنبج، ڕایگەیاند کە بابەتی ڕۆشنبیری و ئەخلاقی لە کتێبە پەروەردەییەکاندا هەیە و ئاگاداری کردەوە کە هەوڵدەدەن بگەنە نەوەیەکی خاوەن بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج - ئەخلاق وەکە بنەمایەکی بنەڕەتی بۆ کۆمەڵگەکان ناسراوە، بۆیە هەموو بنەما و ڕێساکان لەسەری بنیات نراون. ئەخلاق بنەمای چاکەی کۆمەڵگەیە و لە هەمان کاتدا ئەگەر خراپ بێت، دەبێتە هۆی شکستی کۆمەڵگە. بنەمای گەیشتن بە کەسایەتییە ئایدیاڵەکانە. بۆیە ئەخلاقی باش کۆمەڵگەکان لە گەندەڵی و دووبەرەکی دەپارێزێت، و دەبێتە هەوێنی بوژانەوە و بەهێزی گەلان. ئەخلاق ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە باشترکردن و ئامادەکردنی کۆمەڵگەکاندا. هەر بۆیە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەم بابەتەی بە گرنگ زانیوە و کردوویەتی بە وانەیەکی بنەڕەتی لە قوتابخانەکاندا. مانای ڕۆشنبیری و ئەخلاق لە پرۆگرامەکانی پەروەردەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا هاتووە، کەسایەتی قوتابیان بەهێز دەکات، بناغەی کۆمەڵگەکان بە کولتوور و ئەخلاق لە ڕێگەی نەوەی نوێوە ئامادە دەکات.

 

عەبیر برهۆ، نوێنەری دامەزراوەی پەروەردەی کانتۆنی مەنبج، جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان گرنگە، نەوەیەکی خاوەن کولتوری خۆی دەتوانێت کۆمەڵگە بەهێز بکات. هەروەها شێرین ئەجلان مامۆستای ڕۆشنبیری و ئەخلاق ڕایگەیاند، ئەو وانانەی دەدرێن کاریگەری ئەرێنییان لەسەر کەسایەتی قوتابیان هەیە.

 

"جینۆسایدی کولتووری لەسەر کۆمەڵگەکان هەیە"

عەبیر برهۆ ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی سیستەمی سەرمایەداریدا کولتوور و بەها کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک کراوەتە ئامانج؛ ئەو وانانەی کە دەدرێن گرنگن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگەکان ڕووبەڕووی کێشەی کولتووری دەبنەوە، بەهاکانی ڕۆشنبیری و ئەخلاق گرنگن. دەبێت هەموو گەلان پابەندبن بە کولتوور و زمانی خۆیانەوە. سیستەمی سەرمایەداری لە جیهاندا لە دژی کۆمەڵگەکان، لەناوبردنی کلتووری بە کاردەهێنێت. هەر بۆیە گرنگە نەوە نوێیەکان پەروەردە بکەین.

 

عەبیر برهۆ، سەبارەت بە مانای ڕۆشنبیری و ئەخلاق لە پرۆگرامی خوێندندا وتی: ئەم بابەتەمان بە گەیشتن بە ٤ مامۆستا لە قۆناغی دووەم دەستپێکرد. دوای ئەوەی تەوەری ڕۆشنبیری و ئەخلاق هاتە ناو پرۆگرامی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٨، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی لە شار و گوندەکاندا وانە بە ڕۆشنبیری و ئەخلاق دەڵێنەوە بووە ٢٢٠ مامۆستا ، وانەی ڕۆشنبیری و ئەخلاق هەفتەی دووجار دەدرێت.

 

"بەهۆی ئەم ڕێگایەوە منداڵان فێری کولتووری خۆیان دەبن"

مامۆستای ڕۆشنبیری و ئەخلاق، شیرین عەجلان، هەروەها سەرنجی لەسەر بابەتەکە داوە: "مانای ڕۆشنبیری و ئەخلاق، فێرخواز فێری کولتوور و نەریتی کۆمەڵگە دەکات، لەگەڵ بەشی ئەخلاقیشدا لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ئەو نەریتانە لەیەکتر جیا دەکاتەوە. بە مانای ڕۆشنبیری و ئەخلاق، خوێندکاران لە شەقام و ماڵ و قوتابخانە هێشتا ئەو کردەوانە دەکەن کە پێویستە لە ژیاندا بیکەن. کولتوور بەها و پێوەرەکانە، بەڵام ئەوەی فێرمان دەکات جیاوازی بکەین لە نێوان شتە باش و خراپەکان بۆ کۆمەڵگە، ئەخلاقە".

 

"کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەسایەتی قوتابی دروست دەکات"

شیرین عەجلان ئاماژەی بەوەدا کە بابەتی ڕۆشنبیری و ئەخلاق یەکێکە لە بابەتە سەرەتاییەکان لە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و قۆناغەکانی تری خوێندن و لە کۆتاییدا دەڵێت: لەبەرئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕەفتار و کەسایەتی قوتابیان هەیە، قوتابیان و خێزانەکانیان بۆ ئەم بابەتە گرنگییان پێداوە. ئامانجی دامەزراوەکەمان کە بەهاکانی کۆمەڵگەکەمان دەگەیەنێت، ئەوەیە؛ کۆمەڵگەکەمان لە لایەنی ئەخلاقی و چاندی خۆی گەورە بکات. ئێمە هەوڵدەدەین لە ڕێگەی پەروەردەوە بگەینە کۆمەڵگەی ئەخلاقی و کولتووری.