زیاتر لە ١٥ هەزار عێراقی لە کامپی هۆل ماونەتەوە
ڕاوێژكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، سەبارەت بە ژمارەی خێزانی چەتەكانی داعش لە كامپی هۆل بۆ میدیا ناوخۆییەكان دوا و ڕایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەی عێراقی گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/09/20240918-20230514-455-jpg4a5fdb-image-jpg49458a-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
كەریم نوری، ڕاوێژكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، سەبارەت بە ژمارەی خێزانی چەتەكانی داعش لە كامپی هۆل بۆ میدیا ناوخۆییەكان دوا و ڕایگەیاند، "لە ئێستادا نزیكەی ٥٤ هەزار ئاوارە لە نەتەوە جیاوازەكان لە كامپی هۆلدا نیشتەجێن، لەنێویاندا زیاتر ١٥ هەزار عێراقی هەیە، كە بەهۆی شەڕ لە ناوچەكانی باغۆز و دێرەزوور ئاوارەی ئەو ناوچەیە بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق لە ئێستادا دەستیكردووە بە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە و لە كۆی ٢٠ هەزار ئاوارەی عێراقی زیاتر لە چوار هەزاریان گەڕێندراونەتەوە.
لە كۆتایدا وتی: لەئێستادا سەروی ١٥ هەزار ئاوارەی عێراقی لەو كامپەدا ماونەتەوە.