لە ئەنجامی هێرشێکیی دەوڵەتی تورکیا ژنێک و ٢ منداڵ بریندار بوون

سوپای تورکیا و بەکرێگیراوانی ماڵێکیان لە گوندی تنەب لە شارۆچکەی شەرای سەر بە عەفرین تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ژنێک و ٢ منداڵ بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوانی ماڵێکیان لە گوندی تنەب لە شاری شەرا سەر بە کانتۆنی عەفرین- شەهبا تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ژنێک و ٢ منداڵ بریندار بوون.

 

ناوی منداڵە بریندارەکان بەم شێوەیەیە؛ زەینەب فەیسەل جنێد، چوار ساڵان و ئەحمەد فەیسەل جنێد، ٦ ساڵان.

 

هێشتا ناسنامەی ژنە بریندارەکە نەزانراوە.