سزای دیسپلین بەسەر ٣١ زیندان لە زیندانی ژنانی شاکران سەپێندرا

زانراوە کە ٣١ زیندانی کراوی زیندانی ژنانی شاکران، یەک مانگ قەدەغەکردنی کۆبوونەوەیان بەسەردا سەپێندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە زیندانی ژنانی شاکران لە ناوچەی ئالیاگایا سەر بە ئیزمیر ٣١ زیندانی بە بیانووی "گۆرانی کوردی و هەلهەلەو دروشم" سزا دراون.

 

ئەوەش زاندرا کە لە کۆی ئەو ٣١ زیندانییە ٢٦ کەسیان سزای یەک مانگ پەیوەندیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە و ٥ زیندانییش بە یەک مانگ چاوپێنەکەوتن سزا دراون، ڕاگەیەندرا کە زیندانییەکان تانەیان داوە و دانیشتنی پەیوەندیدار بە تانەدانەکە لە ١٨ی ئەیلول لە دادگای تاوانەکانی یەکەمی شاری کارشیاکا بەڕێوەدەچێت.

 

ئازادکردنی ٥ زیندانی بەهۆی "لێکۆڵینەوەی دیسپلینیی" دواخرا

 لە هەمان کاتدا بە پێی زانیارییەکان، ئەو زیندانییانەی بە ناوەکانی لەمیە ئاسۆ، ئاینور ئەپلی، ڕۆزەرین کاڵکان، نوران دوراک و گولەر بیلەن کە بڕیار بوو لە ماوەی مانگێکدا ئازاد بکرێن، بە هۆی لێکۆڵینەوەی دیسپلینییەوە دواخراون.