لە یەمەن سێ کچ لەگەڵ باوکیان کوژران

سێ ژنی گەنج و باوکە ٥٥ ساڵەکەیان بە دەستی یەکێک لە براکانیان لە گوندێکی سەر بە شاری لاحج لە باشووری یەمەن کوژران.

یەمەن

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی یەمەن ڕایگەیاند، لە دوێنێ، ١٥ی ئاب لە گوندی قەمەر سەعید سەر بە شاری لاحچ سێ خوشک و باوکە ٥٥ ساڵەکەیان بەدەستی برایەکیان کوژران، کە تەمەنیان ٣٥، ٣٣ و ١٧ ساڵە. بکوژەکە دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەونە کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە، کە ڕووداوە دوای بانگهێشتکردنی دوو خوشکیان بووە بۆ نانی نیوەڕۆ.

 

بە پێی سەرچاوە ئەمنییەکە رووداوەکە بە چەک ئەنجام دراوە و دوای کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەی، بکوژ خۆشی کوشتووە.

 

ئەم ڕووداوە مەترسیدارە شۆکێکی گەورەی لای دانیشتووانەکەی ئەو وڵاتە و بە تایبەت گوندەکە بەجێهێشتووە، ئەو کارە دڕندانەیەیان ئیدانە کرد کە ژیانی تەواوی خێزانێکی کۆتایی پێهێنا، دەزگا ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی پشت ئەم تاوانە دڵتەزێنە.