لە خورماتوو باوکێک بە چەقۆ منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەی بە سەختی بریندار کرد

شەوی رابردوو لە شارۆچکەی خورماتوو، باوکێک زیاتر لە ٢٠ چقۆی لە منداڵێکی دوو ساڵانی دا و بە سەختی برینداری کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

عەقڵیەتی پیاوسالاری کە پیاوی کردووە بە باڵادەست لەناو خێزانەکاندا، کاتێک کێشەیەکی خێزانی و دەمەقاڵە دێتە ئاوارەوە پیاوان دڕندە دەبن و پەنا بۆ هەر کارێک دەبەن کە نەخوازراوە، پیاوان لەناو ماڵەکانیاندا توندوتیژی نەک تەنها بەرامبەر ژنان، بەڵکو بەرامبەر منداڵەکانیشیان دەکەن.

 

لە نوێترین ڕووداودا، شەوی ڕابردوو ١٤ی ئاب، لە شارۆچکەی خورماتوو، باوکێک زیاتر لە ٢٠ چەقۆی لە منداڵێکی دوو ساڵانی دا و بە سەختی برینداری کردووە.

 

 بەپێی ئەو زانیاریانەی دراونەتە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، منداڵەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایەو تۆمەتبار لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەرکراوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی گریانی ئەو منداڵەوە کێشە لە نێوان خیزانەکە دروست بووە و دواتر باوکەکە منداڵەکەی بەر چەقۆ یاوە.