تا ئێستا فایلەکەی هیلال کار بێسەروشوێنە و لێکۆڵینەوە ئەنجام نادرێت

پارێزەر ئیدا کار بوراکماک ڕایگەیاند بەهۆی لێکۆڵینەوەیەکی چالاکەوە، محەمەد دەمیرهان کە هیلال کاری کوشتووە، دەستگیر نەکراوە، ڕابیعە کار خوشکی هیلال دەڵێت، بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی ئازار نەدرێن پێویسە دۆسیەکەی یەکلا ببێتەوە.

مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

ئامەد- هیلال کار تەمەن ٣٣ ساڵ، لە ٢٣ی حوزەیران لە ناحیەی ڕەزانەی ئامەد لەلایەن محەمەد دەمیرهان هاوژینی جیابووەوە کوژرا و تا ئێستا بکوژەکەی دەستبەسەر نەکراوە، هەرچەندە زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕیووە، بەڵام دەستگیرنەکردنی بکوژەکە ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە، پارێزەری دۆسیەکە، ئیدا کار بوراکماک و خوشکی هیلال کار، ڕابیعە کار، ڕایگەیاندووە کە پێویستە زووتر دەستگیر بکرێت نەک درەنگ و قورسترین سزا وەربگرێت.

 

"چەند ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە هەڕەشەی کوشتنی هیلالی کرد"

خوشکی هیلال کار بەناوی ڕابیعە کار ڕایگەیاندووە کە خوشکەکەی تووشی توندوتیژیی سیستماتیکی بووە و هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، ڕابیعە کار ئاگاداری کرد کە ئەو کەسەی ناوی محەمەد دەمیرهان ڕێگەی بە خوشکەکەی نەداوە کار بکات و هەمیشە فشاری لەسەر دروست کردووە و ڕایگەیاند، ساڵێک لەمەوبەر لەیەکتر جیابوونەتەوە، بەهۆی کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکە لە پرۆسەی توندوتیژی سیستماتیکدا لەلایەن پۆلیسەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و وتی: تەنها خوشکەکەم هەڕەشەی کوشتنی لێنەکرا بەڵکو چەند ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە ڕێگای خوشکەکەمی گرت و پێی "ئەگەر کار بکەیت دەتکوژم" ئەم هەڕەشە و فشارانە ساڵانێک بەردەوام بوو، خوشکەکەم هیچی نەکرد چونکە دەترسا شتێک ڕووبدات بیری هەم لە منداڵەکانی و هەم لە خۆی دەکردەوە پێش ڕووداوەکە، ئێمە پێمان وایە هەڵاتووە هەرچەندە کاتێکی زۆر تێپەڕیووە، بەڵام هێشتا پێویستە کاری لەسەر بکرێت چونکە بەم شێوەیە ژیانی کەس سەلامەت نییە.

 

"لە دژی کۆمەڵکوژی دژی ژنان دەجەنگم"

ڕابیعە کار بە وشەی "دادپەروەری دەستبەجێ بکرێت" داوای دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارەی کرد و وتی: ئەم ئازارە نابێت بەسەر کەسدا بێت، کەس تێناگات، پێشتر کە کوشتنی ژنم دەبینی، ئازاری دەدام و لەبیرم دەچوو، ئێستا هەمان شت بەسەر ئێمەدا هات بەڕاستی پێناسەکردنی ئەم ئازار و بێدەسەڵاتییە قورسە، دەمانەوێت قورسترین سزا وەربگرێت، لەم وڵاتە ڕۆژانە ژن دەکوژرێت بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدەست بێت، پێویستە بکوژەکان بە توندی سزا بدرێن، وەک خێزانێک دوای داخستنی کەیسی یەکەم بەدواداچوونمان بۆ دادگاییکردنەکە کرد، لەمەودوا لە هەموو بوارێکدا بەشداری دەکەم دژی کوشتنەکانی دژی ژنان من خەبات دەکەم بۆ ئەوەی ژنانی زیاتر نەکوژرێن.

 

"بەڵگەنامەکان تۆمار نەکراون"

پارێزەری دۆسیەکە، ئیدا کار بوراکماک، ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرەتاوە تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کارا لەو دۆسیەیە ئەنجام نەدراوە و بەهۆی ئەم دۆخەوە مەلەفەکە دانەخراوە و بەڵگەنامەکانی ناو دۆسیەکە کۆنەکراونەتەوە و وتیشی: بەپێی بەڵگەنامەکانی ناو فایلەکە، تۆمەتبارەکە لە ڕۆژی ڕووداوەکە، سواری تەکسییەک بووە و بە پێ ڕۆیشتووە، بەڵام هیچ تۆمارێکی کامێرا بۆ دۆسیەکە زیاد نەکراوە، لە هەمان کاتدا ناسنامەی ناوی تۆمەتبارەکە و ژمارەی تەلەفۆنی کەسوکاریان و لێکۆڵینەوەی بنەڕەتی HTS نەکراوە، هەرچەندە دوای ڕووداوەکە داوامان کرد لێکۆڵینەوەکە فراوانتر بکرێت و بەڵگەنامەکان کۆبکرێتەوە، بەڵام مانگ و نیوێک لەمەوبەر تەنها بەدواداچوونێکی کەمیان کرد، ئەم دۆخە دەریدەخات کە لێکۆڵینەوەکە چالاکانە ئەنجام نەدراوە.

 

"دەبێت دەسەڵات هەنگاو بنێت"

ئیدا کار داوای لە بەرپرسان کرد تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و وتی: بەهۆی ئەوەی لێکۆڵینەوەکە بە شێوەیەکی جددی ئەنجام نادرێت، بەڵگەنامەکان کۆناکرێنەوە، نیگەرانی هەیە کە تۆمەتبارەکە هێشتا خۆی حەشارداوە لە وڵات، یان هەڵاتبێت بۆ دەرەوەی وڵات گرنگییەکی زۆری هەیە کە لانیکەم بەڵگەنامە کۆبکرێتەوە و لێدوان وەربگریت بۆ ڕێگریکردن لەم بارودۆخانە، لەم کاتەدا پێویستە دەسەڵات بە زووترین کات لێکۆڵینەوەیەکی چالاک ئەنجام بدات پێویستە دەستبەجێ پرۆسەی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دەست پێبکات بە پێچەوانەوە مەحاڵە دادپەروەری سەروەر بێت و دووبارە ڕووداوەکان دووبارە دەبنەوە.