"پێویستە هۆشیاری دژی توندوتیژیە سێکسیەکان زیاتر بێت"

سەلام عوبەید ئاماژەی بە زیادبوونی توندوتیژی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە دا و ڕایگەیاند حاڵەتەکان لە زیادبووندایە، بۆیە بە پێویستی زانی هۆشیاری کۆمەڵگە زیاد بکرێت.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- شەڕی تایبەت و بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە هەموو شوێنێکی جیهان هاوکات پچڕاندنی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان، سەرجەمیان ئامانج لێی لە ناوبردنی بەها کۆمەڵایەتییەکانە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت توندوتیژی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا زیادی کردووە، ئەو ژنانەی تووشی توندوتیژی دەبن لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە پێیان باشە بێدەنگ بن، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی ترسیان لە خێزانەکانیان هەیە، ئەم بێدەنگییە مەترسی گەورە لەسەر ژیانیان دروست دەکات.

 

سەلام عوبەید پارێزەر، ڕایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوە و بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، چەمکێکی نوێی تاوان سەریهەڵداوە و دەڵێت: هەموو ڕۆژێک زیانەکانی ئەمە دەبینین بەتایبەتی لەنێو ژناندا کاریگەری لەسەر ژیانی سۆزداری، تێکچوونی متمانە بەخۆبوون و باری دەروونییان دروست دەکات، ئەوانەی تووشی ئەو توندوتیژیانە دەبن لە ترسی کۆمەڵگە هەمیشە بێدەنگ دەبن.

 

"توندوتیژی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە"

سەلام عوبەید ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە چالاکی هۆشیاری لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدرێت و وتی: ژنان کاتێک تووشی توندوتیژی خێزانی دەبن، بەهۆی ترسەوە باسی ژیان بۆ خێزانەکانیان ناکەن، زۆر گرنگە هۆشیاری کۆمەڵگە لەم بارەیەوە دروست بکرێت، پێویستە کۆمەڵگە ئاگادار بکرێتەوە بۆ ڕاپۆرتکردنی ئەنجامدەرانی توندوتیژی، یاسا هەیە دژی توندوتیژی بەڵام ئەم یاسایە بەس نییە، بەڵکو دەبێت یاساکان جێبەجێ بکرێن، بەڵام نەک یاساکان جێبەجێ ناکرێت بەڵکو تاوانباران سزا نادرێن.

 

"مەودای بزووتنەوەی ژنان سنووردارە"

سەلام عوبەید ئاماژەی بەوەدا کە توندوتیژی تۆڕی کۆمەڵایەتی جموجۆڵی خەڵکی بەرتەسک کردووە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بەپێی یاساکانی ئێستا، ئەنجامدەرانی توندوتیژی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی زیاتربووە، یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی پاراستنی ژنان لەو جۆرە توندوتیژییە ئەوەیە سەرەتا سکاڵا تۆمار بکەن، هەروەها لە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی وریا بن لە هەمان کاتدا کاتێک مۆبایلەکانیان دەدەن بۆ چاککردنەوە، پێویستە هەموو وێنە و گفتوگۆکانیان بپارێزن.

 

"دەبێت کار بۆ هۆشیاری بکرێت"

سەلام عوبەید ئاماژەی بەوەدا کە توندوتیژی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەم چەند ساڵەی دواییدا زیادی کردووە و داوای کرد کۆمەڵگە کۆببنەوە و پێکەوە دژی ئەو بیرکردنەوەیە بوەستن و وتی: بۆ ئەوەی توندوتیژییەکان لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە کەم ببنەوە پێویستە هەوڵبدرێت بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە وڵاتەکەماندا.