شەڕی بەردەوام لە غەززە ژمارەی گیان لەدەستدانی گەیاندووەتە١٠ هەزار کەس

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل سێ کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا و ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨١ کەسیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە چڕترکردەووەتەوە، دوای شەڕی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ٢٤٤هەمین ڕۆژ لەسەریەک، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە، ژێرخانی غەززەش بە تەواوی بەرەو لەناوچوون دەچێت.

 

ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی شەڕی بەردەوام بۆ ٣٩ هەزار و ٩٢٥ گیان لەدەستدان بەرزبووەتەوە، هەروەها ٨٧ هەزار و ١٤١ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا ژمارەیەک هاوڵاتی لەژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکان ماون و تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە فریایان.

 

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی 'وەفا' بڵاویکردەووەتەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ ڕۆژی ڕابردوودا چوار کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە و ٢٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٨١ کەسی دیکەش بریندار بوون.