"لە سێدارەدان سزایەکی سەدەی ناوەڕاستە و جۆرێکە لە کوشتنی حکومەت"

کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی زیندانی لاکان لە شاری ڕەشت لە ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتیان کردەوە، کە بەشدارییان لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی دژی سزای لەسێدارەدان کردووە و ئەو سزا نامرۆڤانەیان ئیدانە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی لاکانی ڕەشت، ڕاگەیەندراوێکیان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە سەرتاسەری ئێران لە دژی سزای لەسێدارەدان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە بەشداری کەمپەینی سێشەممانی ناڕەزایەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" دەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکە باس لە سێدارە دەکەن و زیندانیان دەڵێن: "خەڵکی هۆشیار و سەرهەڵدێری ئێران، لە سێدارەدان سزایەکی سەدەی ناوەڕاستە و جۆرێکە لە کوشتنی حکومەت. کە نە تۆمەتبار دەتوانێت ڕووبەڕووی دەرئەنجامەکانی کارەکانی ببێتەوە، نە دەرفەتی تانەدان لە سیستمی دادوەری دەبێت، ئەم بابەتە کاتێک ترسناکتر دەبێت کە حکومەت لە سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی تیرۆر لە کۆمەڵگەدا بەکاربهێنێت، بۆیە ئێمە زیندانیانی بەندی سیاسی زیندانی لاکان لە ڕەشت وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو سزا نامرۆڤانەیە، بەشداری کەمپەینی سێشەممانی ناڕەزایەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" دەکەین.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی زیندانیان لاکاندا هاتووە، "پێویستە بگوترێت لە زیندانەکانی ئەڤین (بەندی ژنان، بەندی ٤، بەندی ٦ و بەندی ٨)، زیندانی غەزەلحەسار (یانەی ٣ و یەکەی ٤)، بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج، زیندانی خوڕەم ئاباد، زیندانی خوی، زیندانی نەغەدە، زیندانی سەقز، زیندانی مەشهەد و تەبرێز، زیندانیان بەشدارییان لە کەمپەینی سێشەممانی ناڕەزایەتی "نا بۆ لەسێدارەدان" کردووە".