ڕژێمی ئێران هەوڵ دەدات شەرعیەت بۆ خۆی زیاد بکاتت

ڕژێمی ئێران بە گۆڕینی ئەو شێوازانەی کە پێشتر قەدەغە کرابوون، هەوڵی ڕاکێشانی خەڵک و شەرعیەتدان بە خۆی دەدات، بۆ ئەوەی لانیکەم بەشێک لە کۆمەڵگە لەگەڵ خۆیدا بهێڵێتەوە.

ئەفروز ڕادمنش

 

تاران- لە ماوەی ڕۆژانی مانگی ڕابردوودا ڕژێمی ئێران بە سازدانی ئاهەنگ و مەراسیمی جۆراوجۆر لە شارەکاندا هەنگاوی گۆڕانکاری لە خۆیدا نیشاندا، بۆ نموونە "فێستیڤاڵی مانگی ڕەمەزان" لە پارکی لالە بەڕێوەچوو، کە چەندین پێشبڕکێی گۆرانی و میوزیکی تیادا بەڕێوەبرا، تەنانەت هێنانی گۆرانیبێژ بۆ پێشکەشکردنی کۆنسێرتێک یەکێکی دیکە لە نیشاندانی ڕووی گۆڕانکاری ئەو ڕژێمە بوو، لە کاتێکدا چەند مانگێک لەمەوبەر پۆلیس ڕێگەی نەدەدا هیچ میوزیکێک لە هەمان پارک و پارکەکانی دیکەدا پێشکەش بکرێت.

 

لە پارکی فیردەوس پۆلیس هەموو ئەو گروپانەی بڵاوەپێدەکرد و دەستبەسەری دەکرد، کە هونەریان پێشکەش بکردایە، بەڵام ئێستا بۆ ئەوەی شەرعییەت بە خۆی بداتەوە، کۆنسێرتی میوزیک ڕێکدەخات، پرسیارەکەش ئەوەیە، چی ڕوویدا ئێستا کە ئاهەنگ ساز دەکەن و ئامرازی جۆراوجۆری کات بەسەربردن بۆ خەڵک دابین دەکەن؟

 

یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە، کە ڕژێم دوایین هەوڵی خۆی بۆ ڕاکێشانی خەڵک و شەرعیەتدان بەخۆی دەدات، بە گۆڕینی ئەو شێوازانەی کە پێشتر قەدەغە کرابوون، دەیەوێت قبوڵکردن لەلایەن خەڵکەوە بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی دیکە بەشێک لە کۆمەڵگە بۆ بەرژەوەندی خۆی ڕابکێشێت، وەک چۆن دوای دوایین ڕاپەڕین هەندێک کەسی لەدەستدا کە لە جەستەی لیبڕاڵەکەیدا پشتگیریان دەکرد، لە هەڵمەتی ١٠ی شوباتی ڕابردوو و هەڵبژاردنەکانی خولی دوانزەی پەرلەماندا، دەرکەوت کە حکومەت هیچ شەرعیەتێکی نییە لە دیدی خەڵکەکەیدا.

 

هۆکاری دووەم ئەوەیە کە ڕژێم بە سازدانی ئەو جۆرە ئاهەنگانە، نیشان دەدات کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو جۆرە ئاهەنگانەدا نییە و تەنانەت ئەگەر ئەو ئاهەنگانەش بە قسەی ناشرین ناوزەد بکرێن، ئەگەر ژنێک لە میترۆ یان لە شاردا حیجابی ناچاری لەبەر بکات، ئەوا سەرپێچی دەکرێت و دەستگیر دەکرێت، بەڵام ئەگەر لە ڕۆژی هەڵبژاردن یان لە چالاکییەکانی حکومەتدا بەشداری بکات، ئەوا هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە.