کۆڕێک بە ناونیشانی"پیسبوون بە دەنگ لە شاری سلێمانی و ڕێگەچارەی گونجاو" سازکرا

بەهۆی پیسبوونی ژینگە لە کۆڕێکی هەڵسەنگاندا هۆکاری پەسبوون و ڕێگەچارەسەرییەکانی خرایەڕوو.

سلێمانی


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی ئازادبوون لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ژینگە، کۆڕێک بە ناونیشانی " پیسبوون بە دەنگ لە شاری سلێمانی و ڕێگەچارەی گونجاو" بۆ ڕۆژان فەرەیدوون، مامۆستای زانکۆ سازکرا. 

 

ڕۆژان فەرەیدوون لە کۆڕەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، هۆکار زۆرن بۆ پیسبوونە ژینگەییەکان، لەوانەش کاتێک زەویەک دابیندەکرێت بۆ کردنەوەی هەر بینایەک سیستەمی دەنگ بە پێویست وەرناگیرێت و کاری لەسەر ناکرێت، ئەو کاسبکارانەی شت دەفرۆشن کە لە ئێستادا هەندێکیان بێدەنگ کراون بە شێوازیکی تر دەتوانن شتەکانیان بفرۆشن، هەروەها بڵندگۆی مزگەوتەکان کە ئێستا هەندێکیان وەکو پێشبڕکێیەک وایە لە نێوانیاندا بۆ ئەوەی بزانن دەنگی کامیان بەرزترە، ئەگەر بە ڕێنماییەک لە ئەوقافەوە چاک بکرێت لایەنێکی بۆ پیسبوونی ژینگە کەم دەکات.

 


وتیشی: زۆربەی پیسبوونە سروشتییەکان و ئەو بورکانانەی ڕوودەدەن بە سروستی دادەنرێن بە مەرجێک دەستی مرۆڤی لە پشتەوە نەبێت، زۆرجاریش ئەو دەنگانە و دەنگی ئاو و شتە سروشتییەکان بە پیسبوون هەژمار ناکرێت، وە مرۆڤیش لەگەڵ سروشتدا هاوڕێیە و بەو دەنگانە بێزار نابێت، بۆیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو دەنگانە کە هۆکارێکی پیسبوونی ژینگەیە دەکرێت سەوزایی زۆر بکەین و هەریەکەو لە لایەن خۆیەوە دارێک بێ بینێژێت.