فێستیڤاڵی بۆن... سەرەڕای جەنگ و کوشتن ژنانی سودانی فێستیڤاڵی بۆن ڕێکدەخەن

سەرەڕای بارودۆخی هەستیاری ئابووری و سیاسی لە سودان، کە ملیۆنان کەس ئاوارە بوون و بەهۆی بارودۆخی مرۆیی کارەساتبارەوە دەناڵێنن، ژنانی ئاوارە لە ناوچە پارێزراوەکان کاریان کرد بۆ دەستپێکردنی فێستیڤاڵی بۆن و بخووردی نەریتی.

مەیسا قازی

 

سودان- بۆ یارمەتیدانی ژنانی ئاوارە لەو ناوچانەی کە چەند مانگێکە شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرایان بینیووە کە بوونەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، هەروەها بۆ کاتبەسەربردن وبو بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدارییان لە ڤیستیڤاڵی بۆندا کرد.

 

ژنانی شاری کەریمە لە باکووری سودان فێستیڤاڵێکی بۆن و بخووردیان ڕێکخست بە بەشداری ژنانی ئاوارەی ئەو شارەی کە بۆ چەند مانگێکە شەڕی تێدایەو گرنگی بە دروستکردنی بۆن دەدەن کە لە سەردەمی کۆنەوە ژنانی سودانی تایبەتمەند کردووە.

 

لەو کاتەوە کە ژنانی سودانی گرنگییان بە بۆن و بخووردی ناوخۆیی داوە و بۆن و بخوورد بەرهەمی گرنگن بۆ ژنانی سودانی بەهۆی جوانی و بەهای کۆمەڵایەتی گەورەیانەوە، چونکە بخوورد لە هەموو جۆرەکانیدا توخمێکی سەرەکییە لە هەموو ماڵێکی سودانی، بۆ بۆنکردنی لەش و جلوبەرگ بەکاردێت و پرژاندنی بۆن لە هەموو بۆنەکاندا نەریتێکی گرنگە، چونکە بەشێکە لە کولتووری کۆمەڵگەکە، هەروەها بۆنەکان ڕۆڵیان هەیە لە گەشەپێدانی ئابووریدا، چونکە بۆنە نەریتییەکان و بخوودرەکان سەرچاوەیەکی گرنگی داهات و بوارێکی کاری قازانجبەخشن بۆ زۆرێک لە ژنان، نەوەی نوێ چەندین نوێکردنەوەیان بۆ بۆنە نەریتییەکان ناساند، تێکەڵکردنی مۆدێرن لەگەڵ بۆنە کۆنەکان و دروستکردنی چەندین بۆن کە زۆر بەناوبانگ بوون.

 

داهاتی فێستیڤاڵەکە بۆ منداڵانی ئاوارەیە

سەوسەن ناجی، خاوەنی بیرۆکەی ڕێکخستنی فێستیڤاڵی بۆن ڕوونیکردەوە، ئەو بیرۆکەیە کاتێک سەردانی پەناگەکانی ئاوارەکانی دەکرد لە شاری کەریمە سەریهەڵدا لە کاتێکدا کە هەوڵی کۆکردنەوەی بەتانی دەدا و بەسەر منداڵانی ئەو ناوەندانەدا دابەشی دەکرد، کۆمەڵێک ژنی دۆزییەوە کە شارەزان لە دروستکردنی بۆن و بخووردی نەریتی، پێشنیاری ئەوەی کرد فێستیڤاڵێک دەست پێ بکەن و ئەو پارەیان بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان پیشان بدەن، ئەوەی لە فرۆشتنی بەرهەمەکان کۆکراوەتەوە دابەش دەکرێت بەسەر منداڵانی ئاوارەدا.

 

ڕانیا زوبەیر، یەکێک لەو ژنانەی کە لەو شارانەوە ئاوارە بوون و شایەتی شەڕ بوون و بۆ یەکەم جار بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کرد، یەکێک لە بەرهەمەکانی بۆن و بخوورد، وتی: لە بارودۆخی جەنگ و ئاوارەبوون کۆڵم نەدا، وەک پێشتر کارم لەسەر دروستکردنی بۆنی نەریتی و بخوورد دەکرد، بۆیە دوای ئاوارەبوونمان، بەردەوام بووم لە دروستکردنیان، و بەشداریم لەم فیستیڤاڵەدا کرد لە هەوڵێکدا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دەروونی و یارمەتیدانی خێزانەکەم بۆ دەستەبەرکردنی بژێوی ڕۆژانە، لەو گۆشەیەی کە تێیدا بەشداریم کرد، ٦ جۆری بخوورد هەیە جگە لە بۆنی جیاواز و دەلکەی سودانی.

لە لایەکی دیکەوە، فاتیمە عەتا، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر دەستیکرد بە کارکردن لەسەر پیشەسازی بۆن، وتی:  داواکارییەکی زۆر هەیە بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە فێستیڤاڵەکەدا داندراون، هەرچەندە من نوێم لە پیشەکەدا، بەڵام ئەو بۆنانەی کە دروستیان دەکەم زۆر بەناوبانگ بوون، چونکە لە دەرەوەی وڵات دەیانهێنم، وەک سعودیە و ئیمارات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتای کارەکانی لە پیشەسازی بخوورد بووە، و دوای ئەوەی لە ناوچەکە بەناوبانگ بووە و کاری کردووە بۆ فراوانکردنی کارەکانی، بۆیە کاری لەسەر پیشەسازی بۆن کردووە جگە لە بخوورد.