لە سلێمانی سێ‌ تۆمەتباری ڕفاندنی ژنێکی گەنج دەستگیرکران

لە سنووری پارێزگای سلێمانی سێ‌ تۆمەتباری هەڵهاتوو لەسەر ڕفاندنی ژنێکی گەنج دەستگیر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی لقی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بڵاویکردەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بەبوونی ڕوودانی ڕفاندنی كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ لەشاری سلێمانی لەلایەن سێ‌ تۆمەتبارەوە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای بەدواداچوونێكی ووردو دەستنیشانكردنی شوێنی هەڵهاتووەكان، وەرگرتنی بڕیاری دادوەر ١٠ و ١١ی تشرینی یەکەم لەسنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ هەڵهاتووەكان دەستگیر كران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش دەستگیركردنیان تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە كە كچەكەیان ڕفاندووەو دواتر بردویانە بۆ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان و هەڵهاتوون.

 

لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە، بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٢١  لەیاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران ڕاگیراون.